په‌سنییه‌كان 22
22
هی پێشه‌وای گۆرانیبێژانه. به‌گوێره‌ی ئاسكی به‌ره‌به‌یان. په‌سنیه‌كی داویده.
1 خودایه، خودایه، بۆ به‌جێت هێشتم، بۆ وا دووری له ڕزگاركردنم، له قسه‌كانی ئاهم؟
2 خودایه، به ڕۆژ ده‌پاڕێمه‌وه، وه‌ڵامم ناده‌یته‌وه، به شه‌ویش ده‌پاڕێمه‌وه و ئۆقره‌م ناگرێت.
3 تۆش پارسایت، له‌نێوان ستایشی ئیسڕائیل دانیشتوویت.
4 باوباپیرانمان پشتیان به تۆ به‌ست. پشتیان به تۆ به‌ست و تۆش ده‌ربازت كردن.
5 هاواریان بۆ تۆ كرد و ده‌رباز بوون. پشتیان به تۆ به‌ست و شه‌رمه‌زار نه‌بوون.
6 به‌ڵام من كرمێكم نه‌ک مرۆڤ. مایه‌ی ڕیسوای ئاده‌میزادان و سووكایه‌تی خه‌ڵک.
7 هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌مبینن گاڵته‌م پێده‌كه‌ن. توانجم لێده‌گرن و سه‌ر باده‌ده‌ن و ده‌ڵێن:
8 “پشتی به په‌روه‌ردگار به‌ست، ده‌با ده‌ربازی بكات. با ئازادی بكات، ئه‌گه‌ر دڵخۆشه پێی؟”
9 چونكه تۆ له‌نێو سكی دایكم ده‌رت هێنام. كاتێ له‌به‌ر مه‌مكی دایكم بووم، دڵنیات كردم.
10 له كاتی له‌دایكبوونمه‌وه به تۆ سپێردراوم، له سكی دایكمه‌وه تۆ خوداوه‌ندی منی.
11 لێم دوورمه‌كه‌وه، چونكه ته‌نگانه نزیک بووه‌ته‌وه و یارمه‌تیده‌ر نییه.
12 گای زۆر ده‌وریان داوم. به‌هێزه‌كانی باشان ئابڵوقه‌یان داوم.
13 وه‌ک شێری دڕنده‌ی نه‌ڕه‌نه‌ركه‌ڕ، دانیان لێ تیژكردووم.
14 وه‌ک ئاو ڕژام. هه‌موو ئێسقانه‌كانم لێک جیابوونه‌ته‌وه. دڵم بووه به مۆم، له ناوه‌ڕاستی ڕێخۆڵه‌مدا توواوه‌ته‌وه.
15 هێزم وه‌ک پارچه گۆزه وشک بووه، زمانم به مه‌ڵاشوومه‌وه لكاوه، شۆڕت كردمه‌وه نێو زه‌ویی مه‌رگ.
16 چونكه سه‌گ ده‌وریان داوم. كۆمه‌ڵی به‌دكارێک ئابڵوقه‌یان داوم. ده‌ست و پێیان كون كردم.
17 هه‌موو ئێسقانه‌كانم ژمێردرا، ئه‌وانیش ته‌ماشام ده‌كه‌ن تێمده‌ڕوانن.
18 جلوبه‌رگه‌كه‌م له‌نێو خۆیان دابه‌ش ده‌كه‌ن، تیروپشک له‌سه‌ر كراسه‌كه‌م ده‌كه‌ن.
19 به‌ڵام تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگار، دوور مه‌كه‌وه. ئه‌ی هێزی من، زوو بگه فریام.
20 گیانم له شمشێر ده‌رباز بكه. تاقه ژیانم له چنگی سه‌گ.
21 له ده‌می شێر ڕزگارم بكه، له قۆچی گای كێوی، ده‌ربازم بكه.
22 ناوی تۆ به براكانم ڕاده‌گه‌یه‌نم. له‌نێو كۆمه‌ڵدا ستایشت ده‌كه‌م.
23 ئه‌ی له‌خواترسان ستایشی بكه‌ن! ئه‌ی هه‌موو نه‌وه‌كانی یاقوو شكۆدرای بكه‌ن، ئه‌ی هه‌موو نه‌وه‌كانی ئیسڕائیل، لێی بترسن!
24 چونكه به سووكیه‌وه نه‌ڕوانیه به‌دبه‌ختیی هه‌ژار و ڕووی لێ وه‌رنه‌گێڕا، به‌ڵكو گوێ له هاواری ده‌گرێت.
25 له‌نێو كۆمه‌ڵێكی مه‌زندا، له‌به‌ر تۆ ستایشت ده‌كه‌م. نه‌زره‌كانم به‌جێ ده‌هێنم له پێش ئه‌وانه‌ی ترسی تۆیان لایه.
26 دڵنه‌رمه‌كان خواردن ده‌خۆن و تێر ده‌بن. ئه‌وانه‌ی به‌دوای په‌روه‌ردگار ده‌گه‌ڕێن ستایشی ده‌كه‌ن. تاهه‌تایه گیانتان هه‌ر زیندوو بێت.
27 سه‌رانسه‌ری زه‌وی په‌روه‌ردگاریان به‌بیر دێته‌وه‌و ده‌گه‌ڕێنه‌وه لای. هه‌موو هۆزی نه‌ته‌وه‌كان له‌به‌رده‌می كڕنۆش ده‌به‌ن.
28 چونكه پاشایه‌تی بۆ په‌روه‌ردگاره و ئه‌و فه‌رمانڕه‌وایی نه‌ته‌وه‌كان ده‌كات.
29 هه‌موو توانادارانی سه‌ر زه‌وی ده‌خۆن و كڕنۆشی بۆ ده‌به‌ن. هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌ره‌و زه‌وی شۆڕ ده‌بنه‌وه له‌به‌رده‌می چۆک داده‌ده‌ن، ئه‌وانه‌ی ناتوانن خۆیان به زیندووی بهێڵنه‌وه.
30 نه‌وه‌كان ده‌یپه‌رستن. باسی په‌روه‌ردگار بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو ده‌كه‌ن.
31 چاكخوازییه‌كه‌ی به‌و گه‌لانه ڕاده‌گه‌یه‌نن كه هێشتا له‌دایک نه‌بوونه، چونكه ئه‌م كاره‌ی كردووه.
Aktuálne označené:
په‌سنییه‌كان 22: PNTZS
Zvýraznenie
Zdieľať
Kopírovať
Chceš mať svoje zvýraznenia uložené vo všetkých zariadeniach? Zaregistruj sa alebo sa prihlás
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧