Logo YouVersion
Ikona Hľadať

په‌سنییه‌كان 17

17
نوێژێكی داویده‌.
1 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، ڕه‌وا ببیسته‌. گوێ‌ له‌ هاوارم بگره‌. گوێ‌ شل بكه‌ بۆ نوێژه‌كه‌م، كه‌ له‌ لێوی بێ فێڵ دێته‌ ده‌ره‌وه‌.
2 دادوه‌ریی من له‌به‌رده‌می تۆوه‌ دێت، چاوه‌كانت ڕاستوڕێكی ده‌بینێت.
3 دڵت پشكاندم و به‌ شه‌و تاقیت كرده‌وه‌، لێم ورد بوویته‌وه‌. خراپه‌م تیادا نابینیت. ده‌مم سنوور نابه‌زێنێت.
4 ده‌رهه‌ق كاری خه‌ڵک به‌ وشه‌ی سه‌ر لێوی تۆ، خۆم له‌ ڕێگای توندوتیژی پاراستووه‌‌.
5 هه‌نگاوم به‌ ڕێڕه‌وی تۆوه‌ جێگیر بوو، پێم نه‌خلیسكاوه‌.
6 خودایه‌، لێت ده‌پاڕێمه‌وه‌ چونكه‌ تۆ به‌ ده‌نگمه‌وه‌ دێیت. گوێم بۆ شل بكه‌ و گوێ‌ له‌ وته‌كه‌م بگره‌.
7 میهه‌ربانیه‌كانت ده‌ربخه‌، ئه‌ی ئه‌وه‌ی به‌ ده‌سته‌ ڕاستت ئه‌وانه‌ ڕزگار ده‌كه‌یت كه‌ له‌ دوژمنه‌كانیان په‌نات بۆ ده‌هێنن.
8 وه‌ک گلێنه‌ی چاو بمپارێزه‌. له‌ ژێر سێبه‌ری باڵه‌كانت بمشاره‌وه‌،
9 له‌و به‌دكارانه‌ی هێرشم ده‌كه‌نه‌ سه‌ر، له‌و دوژمنه‌ بكوژانه‌ی ده‌وریان داوم.
10 دڵه‌ به‌ردینه‌كانیان داخستووه‌. به‌ ده‌میش به‌ لووتبه‌رزی ده‌دوێن.
11 شوێن پێمان ده‌كه‌ون، وا ده‌وریان داوین، چاویان له‌وه‌یه‌ به‌ زه‌ویمان دا بده‌ن.
12 وه‌ک شێرێكن كه‌ برسیی په‌لاماردانه‌، وه‌ک به‌چكه‌ شێرێک خۆی له‌ بۆسه‌ نابێت.
13 ڕاپه‌ڕه‌ ئه‌ی په‌روه‌ردگار. له‌ڕوویان ڕاوه‌سته‌، بیانكه‌وێنه‌. به‌ شمشێره‌كه‌ت گیانم له‌ به‌دكار ده‌رباز بكه‌،
14 ئه‌ی په‌روه‌ردگار به‌ ده‌ستی خۆت له‌م مرۆڤانه‌ ڕزگارم بكه‌، له‌ خه‌ڵكی ئه‌م جیهانه‌ كه‌ به‌شیان له‌م ژیانه‌یه‌. ورگیانت پڕ كردووه‌ له‌و شته‌ی هه‌ڵتگرتووه‌ بۆیان، كوڕه‌كانیان تێر ده‌خۆن، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ بۆ منداڵه‌كانیان جێی ده‌هێلن.
15 به‌ڵام من به‌ بێتاوانی ڕووی تۆ ده‌بینم. كه‌ به‌ئاگادێم تێر ده‌بم له‌ بینینی شێوه‌ت.

Zvýraznenie

Zdieľať

Kopírovať

None

Chceš mať svoje zvýraznenia uložené vo všetkých zariadeniach? Zaregistruj sa alebo sa prihlás