په‌سنییه‌كان 11
11
هی پێشه‌واوی گۆرانیبێژانه. په‌سنیه‌كی داویده.
1 پشت به په‌روه‌ردگار ده‌به‌ستم، ئیتر چۆن پێم ده‌ڵێن: “وه‌ک چۆله‌كه بفڕن بۆ چیاكانتان؟
2 چونكه ئا ئه‌وه‌تا به‌دكاران كه‌وان ڕاده‌كێشن و تیر ده‌خه‌نه به‌ر كه‌وان، تا له تاریكییه‌وه دڵڕاستان بپێكن.
3 كاتێ بنچینه‌كان بڕوخێن، خوداناس چی پێده‌كرێت؟”
4 په‌روه‌ردگار له په‌رستگای پارسا‌ی خۆیه‌تی. ته‌ختی په‌روه‌ردگار له ئاسمانه. چاوه‌كانی ته‌ماشا ده‌كه‌ن و پێڵوه‌كانی ئاده‌میزادان تاقیده‌كه‌نه‌وه.
5 په‌روه‌ردگار خوداناس تاقیده‌كاته‌وه، به‌ڵام ڕقی دێته‌وه له به‌دكار و ئه‌وه‌ی حه‌زی له سته‌مكاریه.
6 بۆسه و ئاگر و گۆگرد به‌سه‌ر به‌دكاره‌كاندا ده‌بارێنێت، گڕه‌ی بای سووتێنه‌ر به‌شیانه.
7 چونكه په‌روه‌ردگار دادپه‌روه‌ره و حه‌زی له دادپه‌روه‌رییه، مرۆڤی سه‌رڕاست ڕووی ده‌بینێت.
Atualmente selecionado:
په‌سنییه‌كان 11: PNTZS
Destaque
Partilhar
Copiar

Quer salvar os seus destaques em todos os seus dispositivos? Faça o seu registo ou inicie sessão
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧