په‌سنییه‌كان 4

4
هی پێشه‌وای گۆرانیبێرژانه‌. به‌ ژێداره‌كان. په‌سنیه‌كی داویده‌
1 كاتی نزاكه‌م وه‌ڵامم بده‌ره‌وه‌‌ ئه‌ی خوداوه‌ندی چاكخوازم. له‌ ته‌نگانه‌دا به‌ هانامه‌وه‌ هاتی، میهره‌بان به‌ له‌گه‌ڵم و گوێ‌ له‌ نوێژه‌كه‌م بگره‌.
2 ئه‌ی ئاده‌میزادان، تا كه‌ی شكۆی من به‌ شوره‌یی ده‌زانن؟ تا كه‌ی حه‌ز له‌ ناڕه‌وا ده‌كه‌ن و به‌دوای درۆدا ده‌گه‌ڕێن؟ سیلاه‌.
3 بزانن كه‌ په‌روه‌ردگار خوداناسه‌كه‌ی بۆ خۆی جیا كردۆته‌وه‌. په‌روه‌ردگار گوێم لێ‌ ده‌گرێت كاتی بانگی ده‌كه‌م.
4 تووڕه‌ بن به‌ڵام گوناه مه‌كه‌ن. له‌سه‌ر نوێنه‌كانتان له‌ دڵی خۆتاندا لێكی بده‌نه‌وه و بێده‌نگ بن. سیلاه‌.
5 قوربانیی بێتاوانی بكه‌ن و پشت به‌ په‌روه‌ردگار ببه‌ستن.
6 زۆر كه‌س ده‌ڵێن: “كێ‌ چاكه‌مان نیشان ده‌دات؟”. ڕووناكیی ڕووخسارت به‌سه‌رماندا هه‌ڵبێنه‌ ئه‌ی په‌روه‌ردگار.
7 خۆشییه‌كت خستووه‌ته‌ دڵمه‌وه‌ له‌‌ خۆشیی ئه‌وان مه‌زنتره كاتێ‌ دانه‌وێڵه‌ و مه‌ییان زۆر ده‌بێت.
8 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به‌ ئاشتی پاڵ ده‌ده‌مه‌وه‌، به‌ڵكو ده‌شخه‌وم، چونكه‌ ته‌نها تۆ له‌ ئاسووده‌یی نیشته‌جێم ده‌كه‌یت.

Marker

Del

Kopier

None

Vil du ha høydepunktene lagret på alle enhetene dine? Registrer deg eller logg på

YouVersion bruker informasjonskapsler for å tilpasse opplevelsen din. Ved å bruke nettstedet vårt godtar du vår bruk av informasjonskapsler, som beskrevet i vår Personvernerklæring