په‌سنییه‌كان 12
12
هی پێشه‌وای گۆرانیبێژانه به شیمینیت. په‌سنیه‌كی داویده.
1 ئه‌ی په‌روه‌ردگار ڕزگارمان بكه، چونكه مرۆڤی خوداناس نه‌ماوه، چونكه له‌نێو ئاده‌میزادا سه‌رڕاست نه‌ماوه.
2 هه‌موو درۆ له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كه‌ن، به لێوی ڕیایی و دوو دڵی قسه ده‌كه‌ن.
3 په‌روه‌ردگار هه‌موو لێوه ڕیاییكه‌ره‌كان ده‌بڕێت، هه‌موو ئه‌و زمانانه‌ی به فیزه‌وه ده‌دوێن.
4 ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن: “به زمانی خۆمان زاڵ ده‌بین، لێوی خۆمان له‌گه‌ڵ خۆمانه، كێ هه‌یه ببێت به گه‌وره‌مان؟”.
5 په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت: “له‌به‌ر زۆرلێكرانی هه‌ژاران و ناڵه‌ی كڵۆڵان، ئێستا ڕاده‌په‌ڕم، ئه‌و ئاسووده‌ییه‌یان ده‌ده‌مێ له‌وانه‌ی په‌ستیان ده‌كه‌ن”.
6 فه‌رمووده‌كانی په‌روه‌ردگار بێگه‌ردن، وه‌ک ئه‌و زیوه‌یه له بۆته‌ی گڵین پالێوراو بێت، حه‌وت جار پاڵێوراوه.
7 تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگار ده‌یانپارێزیت. تاهه‌تایه له‌م جۆره مرۆڤانه پاسیان ده‌كه‌یت.
8 به‌دكاره‌كان به هه‌موو لایه‌كدا به ئازادی ده‌گه‌ڕێن، كاتێ خه‌ڵكی به شان و باڵی خراپه‌دا هه‌ڵده‌ده‌ن.
လက်ရှိရွေးချယ်ထားမှု
په‌سنییه‌كان 12: PNTZS
အရောင်မှတ်ချက်
မျှဝေရန်
ကူးယူ
![None](/_next/image?url=https%3A%2F%2Fimageproxy.youversionapi.com%2F58%2Fhttps%3A%2F%2Fweb-assets.youversion.com%2Fapp-icons%2Fmy.png&w=128&q=75)
မိမိစက်ကိရိယာအားလုံးတွင် မိမိအရောင်ချယ်သောအရာများကို သိမ်းဆည်းထားလိုပါသလား။ စာရင်းသွင်းပါ (သို့) အကောင့်ဝင်လိုက်ပါ
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧