په‌سنییه‌كان 34
34
په‌سنیه‌كی داویده، كاتێ له به‌رده‌م ئه‌بیمه‌له‌خ خۆی كرد به شێت ئه‌ویش قاوی دا.
1 هه‌موو كاتێ ستایشی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌م. هه‌میشه ستایشی ئه‌و له‌سه‌ر لێوه‌كانمه.
2 گیانم شانازی به په‌روه‌ردگاره‌وه ده‌كات. با دڵنه‌رمه‌كان گوێیان لێبێت و شاد بن.
3 له‌گه‌ڵمدا په‌روه‌ردگار به مه‌زن بزانن، با به‌یه‌كه‌وه ناوی به‌رز بكه‌ینه‌وه.
4 به‌دوای په‌روه‌ردگار گه‌ڕام، به ده‌نگمه‌وه هات، له هه‌موو ترسه‌كانمدا فریام كه‌وت.
5 ئه‌وانه‌ی كه سه‌یریان كرد، دره‌وشانه‌وه و ڕوویان شه‌رمه‌زای پێوه نابێت.
6 ئه‌م هه‌ژاره هاواری بۆ كرد، په‌روه‌ردگار گوێی لێ بوو، له هه‌موو ته‌نگانه‌كانی ڕزگاری كرد.
7 فریشته‌ی په‌روه‌ردگار له ده‌وری ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێت كه لێی ده‌ترسن، ده‌ربازیان ده‌كات.
8 تامی بكه‌ن و ببینن كه په‌روه‌ردگار چاكه، به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی په‌نای بۆ ده‌بات.
9 له په‌روه‌ردگار بترسن ئه‌ی پارساكراوانی، چونكه ئه‌وانه‌ی لێی ده‌ترسن پێویستیان به هیچ نابێت.
10 به‌چكه‌شێره‌كان پێویستیان بوو برسییان بوو، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی به‌دوای په‌روه‌ردگار ده‌گه‌ڕێن پێویستیان به شتی چاک نابێت.
11 كوڕینه وه‌رن گوێ له من بگرن، ترسی په‌روه‌ردگارتان فێر ده‌كه‌م.
12 چ كه‌سێكه ژیانی خۆشده‌وێت و ئاره‌زوو ده‌كات زۆر ڕۆژگاری خۆشی ببینێت؟
13 زمانت له خراپه بپارێزه و لێوه‌كانت له فێڵ.
14 له خراپه دوور به و چاكه بكه، به‌دوای ئاشتیدا بگه‌ڕێ و كۆششی بۆ بكه.
15 چاوی په‌روه‌ردگار ڕووه‌و خوداناسانه و گوێی له هاواره‌كانیان ڕاگرتووه.
16 ڕووی په‌روه‌ردگار دژی خراپه‌كارانه، تا یادیان له‌سه‌ر زه‌وی بسڕێته‌وه.
17 ئه‌وان هاوار ده‌كه‌ن و په‌روه‌ردگار گوێی لێیان ده‌بێت، له هه‌موو ته‌نگانه‌كانیان ده‌ربازیان ده‌كات.
18 په‌روه‌ردگار له دڵشكاوان نزیكه و ئه‌وانه ڕزگار ده‌كات كه ڕووحیان وردوخاش بووه.
19 خوداناس گرفتی زۆر ده‌بێت، به‌ڵام په‌روه‌ردگار له هه‌مووی ده‌ربازی ده‌كات،
20 هه‌موو ئێسقانه‌كانی ده‌پارێزێت، هیچیان ناشكێت.
21 به‌دكاریى به‌دكاران له ناو ده‌بات، ئه‌وانه‌ی ڕقیان له خوداناسانه، سزا ده‌درێن.
22 په‌روه‌ردگار گیانی به‌نده‌كانی خۆی ده‌كڕێته‌وه و ئه‌وانه‌ی په‌نای بۆ ده‌به‌ن سزا نادرێن.
Jelenleg kiválasztva:
په‌سنییه‌كان 34: PNTZS
Kiemelés
Megosztás
Másolás

Szeretnéd, hogy a kiemeléseid minden eszközödön megjelenjenek? Regisztrálj vagy jelentkezz be
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧