په‌سنییه‌كان 20
20
هی پێشه‌وای گۆرانیبێژانه. په‌سنیه‌كی داویده.
1 با په‌روه‌ردگار له ڕۆژی ته‌نگانه‌دا به ده‌نگته‌وه بێت. با ناوی خودای یاقوو به‌رزت بكاته‌وه.
2 با له پارساگاكه‌یه‌وه یارمه‌تیت بۆ بنێرێت، له سیهیۆنه‌وه پشتگیریت بكات.
3 با هه‌موو قوربانییه‌كانی تۆی له‌بیربێت و هه‌موو قوربانیی سووتاندنه‌كانی تۆ په‌سه‌ند بكات. سیلاه.
4 با به‌گوێره‌ی دڵت پێت ببه‌خشێت و هه‌موو مه‌به‌سته‌كانت به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت.
5 په‌سنی ده‌ڵێین بۆ ڕزگاربوونت و به ناوی خوداوه‌ندمانه‌وه ئاڵامان به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه. با په‌روه‌ردگار هه‌موو داواكارییه‌كانت به‌جێ بهێنێت.
6 ئێستا زانیم كه په‌روه‌ردگار مه‌سیحه‌كه‌ی ڕزگار ده‌كات، له ئاسمانی پارسا‌ی خۆیه‌وه به ده‌نگییه‌وه دێت، به توانای ڕزگاریی ده‌سته ڕاستی.
7 ئه‌مانه به گالیسكه و ئه‌وانه به ئه‌سپ، به‌ڵام ئێمه شانازی به ناوی په‌روه‌ردگاری خوداوه‌ندمانه‌وه ده‌كه‌ین.
8 ئه‌وان چه‌مانه‌وه و كه‌وتن، به‌ڵام ئێمه هه‌ستاین و ڕاست بووینه‌وه.
9 ئه‌ی په‌روه‌ردگار پاشا ڕزگار بكه! له ڕۆژی نزامان به‌ده‌نگمانه‌وه وه‌ره!
Jelenleg kiválasztva:
په‌سنییه‌كان 20: PNTZS
Kiemelés
Megosztás
Másolás

Szeretnéd, hogy a kiemeléseid minden eszközödön megjelenjenek? Regisztrálj vagy jelentkezz be
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧