په‌سنییه‌كان 10
10
1 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، بۆچی له دووره‌وه وه‌ستاویت؟ بۆچی له كاتی ته‌نگانه خۆت ده‌شاریته‌وه؟
2 به‌دكاران له لووتبه‌رزییان ڕاوی هه‌ژار ده‌كه‌ن. گرفتاری ئه‌و پیلانه‌یان ده‌كه‌ن كه بۆیان داده‌نێن.
3 چونكه به‌دكار شانازی به هه‌وه‌سه‌كانی دڵییه‌وه ده‌كات، مرۆڤی چاوبرسی كفر ده‌كات و سووكایه‌تی به په‌روه‌ردگار ده‌كات.
4 به‌دكار له لووتبه‌رزی خۆی ده‌ڵێ: “خودا سزام نادات”. هه‌موو بیر كردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌یه كه: “خودا نییه”.
5 هه‌میشه ڕێگاكانی سه‌ركه‌وتووه. له حوكمه‌كانی خودا ناگات. دوژمنه‌كانی خۆی به هیچ ده‌زانێت.
6 له دڵی خۆیدا وتی: “ناهه‌ژێم. سه‌رده‌م به سه‌رده‌م بێ گرفتم”.
7 ده‌می پڕه له نه‌فره‌ت و فێڵ و سته‌م. به‌ڵا و گوناه له‌بن زمانیه‌تی.
8 له نزیكی گونده‌كان بۆسه داده‌نێت، له شاراوه‌دا بێ‌تاوان ده‌كوژێت.
9 وه‌ک شێر خۆی مات ده‌كات، خۆی مات ده‌كا بۆ ڕفاندنی به‌سته‌زمان. به ڕاكێشانی بۆ نێو داوه‌كانی به‌سته‌زمان ده‌ڕفێنێت.
10 به‌سته‌زمانه‌كان وردوخاش ده‌كات، ده‌ڕوخێن، ده‌كه‌ونه ژێر هێزی ئه‌وه‌وه.
11 له دڵی خۆیدا وتی: “خودا ئاگای لێ نییه. چاوی خۆی نوقاندوه و هه‌رگیز نامبینێت”.
12 ڕاپه‌ڕه ئه‌ی په‌روه‌ردگار! خودایه ده‌ستت به‌رز بكه‌وه، به‌سته‌زمانه‌كان له‌بیر مه‌كه.
13 چۆن ده‌بێت مرۆڤی به‌دكار سووكایه‌تی به خودا بكات؟ بۆچی له دڵی خۆیدا بڵێت: “خودا سزام نادات؟”
14 به‌ڵام تۆ خودایه، ئازار و ته‌نگانه ده‌بینیت و لێت دیاره و كاردانه‌وه‌ت هه‌یه. به‌سته‌زمانه‌كان خۆیان داوه‌ته ده‌ستی تۆ. تۆش یارمه‌تیده‌ری هه‌تیویت.
15 بازووی به‌دكار و خراپه‌كار بشكێنه. ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر خراپه شاراوه‌كانیش لێی بپێچه‌وه.
16 په‌روه‌ردگار پاشایه تاهه‌تایه. نه‌ته‌وه‌كان له زه‌ویه‌كه‌ی له‌ناوچوون.
17 ئه‌ی په‌روه‌ردگار. تۆ گوێ له ئاهی دڵنه‌رمه‌كان ده‌گریت. دڵیان جێگیر ده‌كه‌یت و گوێ لێیان ده‌گریت.
18 بۆ مافی هه‌تیو و زۆرلێكراو، تاكو مرۆڤ كه له‌سه‌ر زه‌وییه له‌مه‌ولا نه‌یانترسێنێت.
Jelenleg kiválasztva:
په‌سنییه‌كان 10: PNTZS
Kiemelés
Megosztás
Másolás
Szeretnéd, hogy a kiemeléseid minden eszközödön megjelenjenek? Regisztrálj vagy jelentkezz be
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧