په‌سنییه‌كان 47
47
هی پێشه‌وای گۆرانیبێژانه. په‌سنیه‌كی ڕۆڵه‌كانی قۆڕه‌حه.
1 ئه‌ی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان، چه‌پڵه لێبده‌ن. ده‌نگی شادی بۆ خودا هه‌ڵببڕن.
2 چونكه په‌روه‌ردگار هه‌ره‌به‌رز و به سامه، پاشایه‌كی گه‌وه‌ره‌یه به‌سه‌ر هه‌موو زه‌وییه‌وه.
3 گه‌لانی خسته ژێر ده‌ستمان، نه‌ته‌وه‌كانی خسته ژێر پێمان.
4 میراتی بۆ هه‌ڵبژاردین، كه شانازی یاقووه، ئه‌وانه‌ی خۆش‌ویست. سیلاه.
5 له‌نێو ده‌نگ هه‌ڵبڕینی شادی‌دا خودا به‌رز بووه‌وه، په‌روه‌ردگار به‌رز بووه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌نگی كه‌ڕه‌نا.
6 په‌سنی بۆ خودا بڵێن، په‌سنی بڵێن. په‌سنی بۆ پاشامان بڵێن، په‌سنی بڵێن.
7 چونكه خودا پاشای هه‌موو زه‌وییه، په‌سنیی هۆنراوه بڵێن.
8 خودا فه‌رمانڕه‌وایی نه‌ته‌وه‌كان ده‌كات. خودا له‌سه‌ر ته‌ختی پارسا‌ی خۆی داده‌نیشێت.
9 سه‌روه‌رانی گه‌لان وه‌ک گه‌لی خوداوه‌ندی ئه‌وڕاهه‌م كۆبوونه‌وه. چونكه قه‌ڵغانه‌كانی زه‌وی هی خودان. ئه‌و پایه‌ی زۆر به‌رز بووه‌وه.
Tällä hetkellä valittuna:
په‌سنییه‌كان 47: PNTZS
Korostus
Jaa
Kopioi

Haluatko, että korostuksesi tallennetaan kaikille laitteillesi? Rekisteröidy tai kirjaudu sisään
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧