په‌سنییه‌كان 41

41
هی پێشه‌وای گۆرانیبێژانه‌. په‌سنیه‌كی داویده‌.
1 به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی ئاوڕ له‌ هه‌ژار ده‌داته‌وه‌، په‌روه‌ردگار له‌ ڕۆژی خراپه‌دا ده‌ربازی ده‌كات.
2 په‌روه‌ردگار ده‌یپارێزێت و ژیانی ده‌بووژێنێته‌وه‌، له‌سه‌ر زه‌ویدا خۆشحاڵی ده‌كات و نایداته‌ده‌ست حه‌زی دوژمنه‌كانی.
3 په‌روه‌ردگار له‌كاتی لاوازی پاڵپشتی ده‌كات له‌ كاتی نه‌خۆشی و ده‌یبوژێنێته‌وه‌.
4 وتم: “ئه‌ی په‌روه‌ردگار له‌گه‌ڵم میهره‌بان به‌. چاره‌سه‌رم بكه‌، چونكه‌ گوناهم به‌رامبه‌ر تۆ كردووه‌”.
5 دوژمنه‌كانم ده‌رباره‌ی من قسه‌ی خراپ ده‌كه‌ن: “كه‌ی ده‌مرێ‌ و ناوی ده‌سڕێته‌وه‌؟”
6 كاتێ یه‌كێكیان بۆ دیده‌نم بێت، قسه‌ی درۆ ده‌كات. بوختان له‌ دڵیدا كۆده‌كاته‌وه‌. كه‌ ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ش بڵاوی ده‌كاته‌وه‌.
7 هه‌موو دوژمنه‌كانم پێكه‌وه‌ چرپه‌ چرپ ده‌كه‌ن، پیلان دژم ده‌گێڕن. ده‌ڵێن:
8 “ده‌ردێكی كوشنده‌ ته‌نگی پێ‌ هه‌ڵچنیوه‌، له‌ كوێ‌ بكه‌وێ‌ هه‌ستانه‌وه‌ی نییه‌”.
9 ته‌نانه‌ت ئه‌و براده‌ره‌ نزیكه‌شم كه‌ متمانه‌م پێی هه‌بوو، ئه‌وه‌ی نانم ده‌خوات، ناپاكیی له‌گه‌ڵم كرد.
10 به‌ڵام تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگار له‌گه‌ڵم میهره‌بان به‌، هه‌ڵمسێنه‌وه‌ تا سزایان بده‌م.
11 به‌مه‌ ده‌زانم تۆ دڵت پێم خۆشه‌، چونكه‌ ده‌نگی سه‌ركه‌وتن هه‌ڵنه‌بڕی به‌سه‌رم.
12 له‌ ته‌واویمدا پاڵپشتیم ده‌كه‌یت و له‌ پێش خۆتدا ڕامده‌گریت تاهه‌تایه‌.
13 پپرۆزه‌ په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندی ئیسڕائیل، له‌ ئه‌زه‌له‌وه‌ تا جاویدانی. ئامین و ئامین.

Tällä hetkellä valittuna:

په‌سنییه‌كان 41: PNTZS

Korostus

Jaa

Kopioi

None

Haluatko, että korostuksesi tallennetaan kaikille laitteillesi? Rekisteröidy tai kirjaudu sisään