Logo YouVersion
Eicon Chwilio

پەیدابوون 10

10
خشتەی نەتەوەکان لەدوای لافاوەکە
1ئەمانەش نەوەکانی نوحن، سام و حام و یافەت کە دوای لافاوەکە ئەوانیش کوڕیان بوو.
یافەتییەکان
2کوڕەکانی یافەت:
گۆمەر، ماگۆگ، مادەی، یاڤان، توبال، مەشەک و تیراس.
3کوڕەکانی گۆمەر:
ئەشکەنەز، ڕیفەت و تۆگەرما.
4کوڕەکانی یاڤان:
ئەلیشا، تەرشیش، کیتیم#10‏:4 کیتیم واتا کیتییەکان، خەڵکی قوبرس.‏ و ڕۆدانیم. 5لەمانەوە نەتەوەکانی کەنار ئاوەکان#10‏:5 ئەو نەتەوانەی کە لە کەنار دەریای ناوەڕاستدا دەژیان.‏ بەنێو خاکەکانیاندا بڵاو بوونەوە، هەریەکەیان بەپێی زمان و هۆز و نەتەوەی خۆی.
حامییەکان
6کوڕەکانی حام:
کوش، میسر، پووت و کەنعان.
7کوڕەکانی کوش:
سەبا، حەڤیلا، سەڤتا، ڕەعما و سەبتەکا.
کوڕەکانی ڕەعما:
شەبا و دیدان.
8نەمرود لە نەوەی کوش لەدایکبوو، کە بووە جەنگاوەرێکی مەزن لەسەر زەوی. 9ئەو لەبەردەم یەزدان بووە ڕاوچییەکی بەتوانا. لەبەر ئەمەیە دەگوترێت: «وەک نەمرودیت، ڕاوچییەکی بەتوانا لەبەردەم یەزدان.» 10سەرەتای شانشینەکەی بابل، ئەرەک، ئەکەد و کەلنێ بوو لە خاکی شینعار#10‏:10 شینعار ناوێکی عیبرییە بۆ تەواوی خاکی بابل، کە دەکەوێتە ناوەندی ئێراقی ئێستا.‏. 11لەو خاکەوە چوو بۆ ئاشور، لەوێ نەینەوا، ڕەحۆبۆت عیر و کەلەحی بنیاد نا، 12هەروەها ڕەسەن کە شارە گەورەکەیە دەکەوێتە نێوان نەینەوا و کەلەح.
13میسر باوکی
لوودی، عەنامی، لەهابی، نەفتوحی، 14پاتروسی و کەفتۆری بوو، هەروەها باوکی کەسلوحییەکانیش بوو کە فەلەستییەکانیان لێ کەوتنەوە.
15کەنعان باوکی
سەیدا بوو، کە نۆبەرەکەی بوو، لەگەڵ حیتییەکان، 16هەروەها یەبوسی، ئەمۆری، گرگاشی، 17حیڤی، عەرقی#10‏:17 عەرق: هەمان شاری عەرقە ئەمڕۆش لە لوبنان هەیە.‏، سینی#10‏:17 سین: لەوانەیە لە نزیکی شاری عەرق لە لوبنان بووبێت. بڕوانە یەکەم پوختەی مێژوو 1‏:15‏‏.‏، 18ئەرڤادی، چیماری و حەماتییەکانیشی بوو.
لەدوای ئەوە هۆزەکانی کەنعانییەکان بڵاو بوونەوە. 19سنووری کەنعانییەکان لە سەیداوە بە گراردا دەڕۆیشت هەتا دەگەیشتە غەزە، پاشان بە سەدۆم، عەمۆرا، ئەدما و چەبۆئیمدا دەڕۆیشت هەتا لەشەع.
20ئەمانە نەوەی حامن، بەپێی هۆز و زمانیان، لە خاک و نەتەوەکانیان.
سامییەکان
21سامیش کوڕی بوو کە یافەت برای گەورەی بوو. سام باپیرە گەورەی هەموو کوڕانی عێبەر بوو.
22کوڕەکانی سام:
ئیلام، ئەشوور، ئەرپەکشاد، لوود و ئارام.
23کوڕەکانی ئارام:
عوچ، حوول، گەتەر و مەشەک.
24ئەرپەکشاد باوکی شالەح بوو،
شالەحیش باوکی عێبەر بوو.
25عێبەریش دوو کوڕی بوو،
یەکێکیان ناوی پەلەگ#10‏:25 پەلەگ واتا دابەشکردن.‏ بوو، چونکە لە سەردەمی ئەودا زەوی دابەش کرا. براکەشی ناوی یۆقتان بوو.
26یۆقتان ئەم کوڕانەی هەبوو:
ئەلمۆداد، شەلەف، حەچەرماڤەت#10‏:26 حەچەرماڤەت: ناوی ئاواییەکیشە لە یەمەن، لە ناوچەیەک کە ئێستا بە حەدرەمەوت ناسراوە.‏، یارەح، 27هەدۆرام، ئوزال، دیقلە، 28عۆبال، ئەبیمائێل، شەبا، 29ئۆفیر، حەڤیلا و یۆڤاڤ. هەموو ئەمانە کوڕانی یۆقتان بوون.
30نشینگەکانیان لە مێشاوە دەستی پێدەکرد هەتا دەگەیشتە سفاری ناوچە شاخاوییەکانی ڕۆژهەڵات.
31ئەمانەن نەوەی سام، بەپێی هۆزیان و زمانیان، لە خاکیان و بەپێی نەتەوەکانیان.
32ئەمانەن هۆزەکانی نەوەی نوح بەپێی نەوەکانیان لەنێو نەتەوەکانیان. لە ئەوانیشەوە لەدوای لافاوەکە نەتەوەکان بەسەر زەویدا بڵاو بوونەوە.

Uwcholeuo

Rhanna

Copi

None

Eisiau i'th uchafbwyntiau gael eu cadw ar draws dy holl ddyfeisiau? Cofrestra neu mewngofnoda