تیتۆس 11:3-14
تیتۆس 11:3-14 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ده‌زانیت وه‌ک ئه‌مه لاده‌ره و گوناه ده‌كات، خۆی حوكمی به‌سه‌ر خۆی داوه. كاتێ ئه‌رتیماس یان تۆخیقۆس ده‌نێرمه لات، هه‌وڵ بده له نیكۆپۆلیس وه‌ره لام، چونكه به‌ته‌مام له زستاندا له‌وێ بم. هه‌وڵبده زیناسی پارێزه‌ر و ئه‌پۆلۆس بنێری، تاكو پێوستیان به هیچ نه‌بێت. پێویسته خه‌ڵكه‌كه‌مان فێربن خۆیان ته‌رخان بكه‌ن بۆ كرداری چاک بۆ پێداویستییه گرنگه‌كان، تاكو بێبه‌رهه‌م نه‌بن.
هاوبەشی بکە
تیتۆس 3 بخوێنەوەتیتۆس 11:3-14 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
دەزانیت کەسانی وەک ئەو، لادەر و گوناهبارە و خۆی حوکمی بەسەر خۆیدا داوە. کاتێک ئەرتیماس یان تیخیکۆس دەنێرمە لات، هەوڵ بدە لە نیکۆپۆلیس بێیت بۆ لام، چونکە بەتەمام زستان لەوێ بمێنمەوە. هەوڵ بدە زیناسی پارێزەر و ئەپۆلۆس بنێری، تاکو پێویستیان بە هیچ نەبێت. پێویستە خەڵکەکەمان فێربن کە خۆیان بۆ کرداری چاک و پێداویستییە گرنگەکان تەرخان بکەن، تاکو بێ بەرهەم نەبن.
هاوبەشی بکە
تیتۆس 3 بخوێنەوە