لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ڕۆما 20:9-26

ڕۆما 20:9-26 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

به‌ڵكو ئه‌ی مرۆڤ تۆ كێیت وه‌ڵامی خودا ده‌ده‌یته‌وه‌؟ ئایا دروستكراو به‌ دروستكاری ده‌ڵێ: “بۆچی وا دروستت كردم؟” ئایا گۆزه‌وان ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر قوڕدا نییه؟‌ له‌ هه‌مان قوڕ ده‌فرێک بۆ ڕێزلێنان و یه‌كێكی دیكه‌ش ئاسایی دروست بكات؟ به‌ڵام چییه‌ ئه‌گه‌ر خودا كه‌ ده‌یه‌وێت تووڕه‌یی ده‌ربخات و توانای خۆی ئاشكرا بكات، به‌ پشوودرێژی زۆره‌وه‌ به‌رگه‌ی ئه‌و ده‌فرانه‌ی تووڕه‌یی گرت كه‌ بۆ له‌ناوبردن ئاماده‌ كراون؟ تاكو ده‌وڵه‌مه‌ندی شكۆی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و ده‌فرانه‌ی به‌زه‌یی ئاشكرا بكات كه‌ پێشتر بۆ شكۆمه‌ندی ئاماده‌ی كردوون؟ له‌نێو ئه‌واندا ئێمه‌شی بانگكردووه‌، نه‌ک ته‌نها له‌ جوو، به‌ڵكو له‌ نه‌ته‌وه‌كانیش. وه‌ک له‌ هۆشه‌عدا ده‌فه‌رمووێ: {ئه‌وه‌ی گه‌لی من نییه‌ ناوی ده‌نێم گه‌لی خۆم وئه‌وه‌ی خۆشه‌ویست نییه‌ به‌ خۆشه‌ویست. وه‌ له‌و شوێنه‌ی به‌وانیان فه‌رموو ئێوه‌ گه‌لی من نین، له‌وێدا به‌ ڕۆڵه‌كانی خودای زیندوو ناوده‌برێن} .

هاوبەشی بکە
ڕۆما 9 بخوێنەوە

ڕۆما 20:9-26 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

ئەی مرۆڤ تۆ کێیت وەڵامی خودا دەدەیتەوە؟ ﴿ئایا دروستکراو بە دروستکەری دەڵێ: «بۆچی وا دروستت کردم؟»﴾ ئایا گۆزەکەر دەسەڵاتی بەسەر قوڕدا نییە لە هەمان قوڕ دەفرێک بۆ ڕێزلێنان و یەکێکی دیکەش ئاسایی دروستبکات؟ بەڵام چی دەبێت ئەگەر خودا بیەوێت تووڕەیی دەربخات و توانای خۆی ئاشکرا بکات، بە پشوودرێژی زۆرەوە بەرگەی ئەو دەفرانەی تووڕەیی بگرێت کە بۆ لەناوبردن ئامادە کراون؟ چی دەبێت ئەگەر ئەمە بکات تاکو دەوڵەمەندی شکۆی خۆی لەسەر ئەو دەفرانەی بەزەیی ئاشکرا بکات کە پێشتر بۆ شکۆمەندی ئامادەی کردوون؟ لەناو ئەواندا ئێمەشی بانگکردووە، نەک تەنها لە جولەکە، بەڵکو لە نەتەوەکانیش. وەک لە هۆشەعدا دەفەرموێ: ﴿ئەوەی گەلی من نییە ناوی دەنێم گەلی خۆم و ئەوەی خۆشەویست نییە بە خۆشەویست،﴾ هەروەها ﴿لەو شوێنەی پێیان گوترا: «ئێوە گەلی من نین،» لەوێدا «بە ڕۆڵەکانی خودای زیندوو ناودەبردرێن.»﴾

هاوبەشی بکە
ڕۆما 9 بخوێنەوە