ڕۆما 14:9-18
ڕۆما 14:9-18 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كه‌واته چی بڵێین؟ ئایا له‌لای خودا سته‌م هه‌یه؟ حاشا! چونكه به مووشێ ده‌فه‌رمووێ: {میهره‌بان ده‌بم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی میهره‌بان ده‌بم و به به‌زه‌یی ده‌بم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌زه‌ییم پێیدا دێته‌وه} . كه‌واته، به ئاره‌زووی كه‌سێک و هه‌وڵدانی كه‌سێک نییه، به‌ڵكو له خوداوه‌یه كه میهه‌ربانه. چونكه سیپاره‌كه به پڕعون ده‌فه‌رمووێ: {تۆم بۆ ئه‌م مه‌به‌سته په‌یداكرد، تاكو توانای خۆم له تۆدا ده‌ربخه‌م و تاكو له هه‌موو زه‌ویدا ناوم ڕابگه‌یه‌ندرێت} . كه‌واته خودا به‌زه‌یی به‌وه دێته‌وه كه ده‌یه‌وێت و ئه‌وه‌ش دڵڕه‌ق ده‌كات كه ده‌یه‌وێت.
ڕۆما 14:9-18 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کەواتە چی بڵێین؟ ئایا خودا دادپەروەر نییە؟ حاشا! چونکە بە مو‌سا دەفەرموێ: ﴿میهرەبان دەبم لەگەڵ ئەوەی میهرەبان دەبم و بە بەزەیی دەبم لەگەڵ ئەوەی بەزەییم پێیدا دێتەوە.﴾ کەواتە، بە ئارەزووی یەکێک و هەوڵدانی یەکێک نییە، بەڵکو لە خوداوەیە کە بەزەیی هەیە. نووسراوە پیرۆزەکە بە فیرعەون دەفەرموێ: ﴿لەبەر ئەوە تۆم هێشتووەتەوە بۆ ئەوەی توانای خۆم لە تۆدا دەربخەم، تاکو لە هەموو زەویدا ناوم ڕابگەیەنرێت.﴾ کەواتە خودا بەزەیی بەوە دێتەوە کە دەیەوێت و ئەوەش دڵڕەق دەکات کە دەیەوێت.