ڕۆما 1:9-9
ڕۆما 1:9-9 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له مه‌سیحدا ڕه‌وا ده‌ڵێم و درۆ ناكه‌م، ویژدانیشم به ڕووحی پارسا گه‌واهیده‌رمه، كه خه‌مێكی مه‌زنم هه‌یه و ئازارێكی بێ بڕانه‌وه له دڵمدا هه‌یه. خۆزگه خۆم نه‌فره‌تم لێ بكرابایه و له مه‌سیح بێبه‌ش بوومایه، له پێناوی برایانم، خزمانم به‌گوێره‌ی جه‌سته، ئیسڕائیلییه‌كان، ڕۆڵه‌یێتی و شكۆ و په‌یمانه‌كان و ته‌ورات و په‌رستن و به‌ڵێنه‌كان هی ئه‌وانه. باوكانیش هی ئه‌وانن و مه‌سیحیش به‌گوێره‌ی جه‌سته له‌وانه‌وه هاتووه، ئه‌وه‌ی له سه‌رووی هه‌مووانه، تاهه‌تایه خوداوه‌ندێكی پیرۆزه! ئامین. به‌ڵام مه‌به‌ست ئه‌وه نییه وشه‌ی خودا كه‌وت. چونكه هه‌موو ئه‌وانه‌ی له نه‌وه‌ی ئیسڕائیلن، ئیسڕائیلی نین. هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌وانه‌ی نه‌وه‌ی ئه‌وڕاهه‌من، ڕۆڵه‌كانی ئه‌و نین، به‌ڵكو: {له ئسخه‌قه‌وه وه‌چه‌ت ناوده‌بردرێت} . واتا: ڕۆڵه‌كانی جه‌سته ڕۆڵه‌كانی خودا نین، به‌ڵكو ڕۆڵه‌كانی به‌ڵێن به نه‌وه داده‌نرێن. چونكه وشه‌ی به‌ڵێنه‌كه ئه‌مه‌یه: {كاتێكی وه‌ها دێمه‌وه و ساراش كوڕێكی بووه} .
ڕۆما 1:9-9 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
مەسیح شایەتمە کە ڕاستی دەڵێم و درۆ ناکەم، ویژدانیشم بە ڕۆحی پیرۆز ئەوە دووپات دەکاتەوە، کە زۆر دڵتەنگم و ئازارێکی بێ بڕانەوەم لە دڵدایە. خۆزگە خۆم نەفرەتم لێ بکرایە و لە مەسیح بێبەش بوومایە، لە پێناوی برایانم، هاونەژادەکانم، ئیسرائیلییەکان. لەخۆگرتنەوە و شکۆ و پەیمانەکان و وەرگرتنی تەورات و ڕێوڕەسمەکانی پەرستن و بەڵێنەکان هی ئەوانە. باوکانیش هی ئەوانن و مەسیحیش بەگوێرەی جەستە لەوانەوە هاتووە، ئەوەی لە سەرووی هەمووانە، هەتاهەتایە خودایەکی پیرۆزە! ئامین. واتای ئەوە نییە کە فەرمایشتی خودا کاریگەری نەماوە، چونکە هەموو ئەوانەی لە نەوەی ئیسرائیلن، گەلی هەڵبژێردراوی خودا نین. هەروەها هەموو ئەوانەی نەوەی ئیبراهیمن، منداڵی ئەو نین، بەڵکو: ﴿لە ڕێگەی ئیسحاقەوە نەوەی تۆ ناودەبردرێت.﴾ واتا ئەو منداڵانەی کە بە خواستی مرۆڤانە بوون، منداڵی خودا نین، بەڵکو ئەو منداڵانەی کە بە بەڵێنی خودا بوون، ئەوانە بە نەوەی ئیبراهیم دادەنرێن، چونکە وتەی بەڵێنەکە ئەمەیە: ﴿لە کاتی دیاریکراو دێمەوە و ساراش کوڕێکی بووە.﴾