لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ڕۆما 1:9-7

ڕۆما 1:9-7 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

له‌ مه‌سیحدا ڕه‌وا ده‌ڵێم و درۆ ناكه‌م، ویژدانیشم به‌ ڕووحی پارسا گه‌واهیده‌رمه‌، كه‌ خه‌مێكی مه‌زنم هه‌یه‌ و ئازارێكی بێ بڕانه‌وه‌ له‌ دڵمدا هه‌یه‌. خۆزگه‌ خۆم نه‌فره‌تم لێ بكرابایه‌ و له‌ مه‌سیح بێبه‌ش بوومایه‌، له‌ پێناوی برایانم، خزمانم به‌گوێره‌ی جه‌سته‌، ئیسڕائیلییه‌كان، ڕۆڵه‌یێتی و شكۆ و په‌یمانه‌كان و ته‌ورات و په‌رستن و به‌ڵێنه‌كان هی ئه‌وانه‌. باوكانیش هی ئه‌وانن و مه‌سیحیش به‌گوێره‌ی جه‌سته‌ له‌وانه‌وه‌ هاتووه‌، ئه‌وه‌ی له‌ سه‌رووی هه‌مووانه‌، تاهه‌تایه‌ خوداوه‌ندێكی پیرۆزه‌! ئامین. به‌ڵام مه‌به‌ست ئه‌وه‌ نییه‌ وشه‌ی خودا كه‌وت. چونكه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ نه‌وه‌ی ئیسڕائیلن، ئیسڕائیلی نین. هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌وانه‌ی نه‌وه‌ی ئه‌وڕاهه‌من، ڕۆڵه‌كانی ئه‌و نین، به‌ڵكو: {له‌ ئسخه‌قه‌وه‌ وه‌چه‌ت ناوده‌بردرێت} .

هاوبەشی بکە
ڕۆما 9 بخوێنەوە