ڕۆما 8:8-14
ڕۆما 8:8-14 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
جا ئه‌وانه‌ی له جه‌سته‌دان ناتوانن خودا ڕازی بكه‌ن. به‌ڵام ئێوه، ئه‌گه‌ر ڕووحی خودا له‌نێوتاندا نیشته‌جێ بێت، ئه‌وا له جه‌سته‌دا نین، به‌ڵكو له ڕووحدان. به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێكیش ڕووحی مه‌سیحی نه‌بێت، ئه‌وا هی مه‌سیح نییه. ئه‌گه‌ر مه‌سیح له ئێوه‌دا بێت، ئه‌وا له‌ش به‌هۆی گوناه مردووه، به‌ڵام ڕووح به‌هۆی بێتاوانی زیندووه. ئه‌گه‌ر ڕووحی ئه‌وه‌ی ئیشۆعی له‌نێو مردووان هه‌ستانده‌وه له ئێوه‌دا نیشته‌جێ بێت، ئه‌وا ئه‌وه‌ی مه‌سیحی له‌نێو مردووان هه‌ستانده‌وه به ڕووحی خۆی كه له ئێوه‌دا نیشته‌جێیه له‌شی مردووشتان زیندوو ده‌كاته‌وه. كه‌واته برایان، ئێمه قه‌رزارین به‌ڵام هی جه‌سته نا، تاكو به‌گوێره‌ی جه‌سته بژین. چونكه ئه‌گه‌ر ئێوه به‌گوێره‌ی جه‌سته بژین ده‌مرن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به ڕووح كرداره‌كانی له‌شتان مراند ئه‌وا ده‌ژین. چونكه هه‌موو ئه‌وانه‌ی به ڕووحی خودا ده‌هاژوورێن، ئه‌وانه ڕۆڵه‌ی خودان.
ڕۆما 8:8-14 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
جا ئەوانەی لەژێر کاریگەری سروشتی دنیایین ناتوانن خودا ڕازی بکەن. بەڵام ئێوە، ئەگەر ڕۆحی خودا لەناوتاندا نیشتەجێ بێت، ئەوا لەژێر کاریگەری سروشتی دنیایی نین، بەڵکو لە لەژێر کاریگەری ڕۆحدان. ئەگەر کەسێکیش ڕۆحی مەسیحی نەبێت، ئەوا هی مەسیح نییە. ئەگەر مەسیح لە ئێوەدا بێت، ئەوا جەستە بەهۆی گوناه مردووە، بەڵام ڕۆح بەهۆی ڕاستودروستی زیندووە. ئەگەر ڕۆحی ئەوەی عیسای لەنێو مردووان هەستاندەوە لە ئێوەدا نیشتەجێ بێت، ئەوا ئەوەی مەسیحی لەنێو مردووان هەستاندەوە بە ڕۆحی خۆی کە لە ئێوەدا نیشتەجێیە لەشی مردووشتان زیندوو دەکاتەوە. بۆیە ئەی خوشک و برایان، ئێمە قەرزارین، بەڵام قەرزاری سروشتی دنیایی نین، تاکو بەگوێرەی ئەو بژین. ئەگەر بێت‌و ئێوە بەگوێرەی سروشتی دنیایی بژین دەمرن، بەڵام ئەگەر بە ڕۆحی پیرۆز کردارەکانی سروشتی دنیاییتان مراند، ئەوا دەژین، چونکە هەموو ئەوانەی ڕۆحی خودا بەڕێوەیان دەبات، ڕۆڵەی خودان.