ڕۆما 34:8-38
ڕۆما 34:8-38 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كێیه تاوانبار ده‌كات؟ مه‌سیحه كه‌وا مرد، به‌ڵكو هه‌ستاشه‌وه، هه‌ر ئه‌ویش له‌لای ڕاستی خودایه و داكۆكیمان لێده‌كات. كێ له خۆشویستنی مه‌سیح جیامان ده‌كاته‌وه؟ توندی یان ته‌نگانه یان چه‌وسانه‌وه یان برسیێتی یان ڕووتی یان مه‌ترسی یاخود شمشێر؟ وه‌ک نووسراوه: {له پێناوی تۆ به درێژایی ڕۆژ ڕووبه‌ڕووی مه‌رگ ده‌بینه‌وه، وه‌ک كاوڕ بۆ سه‌ربڕین داده‌نرێین} . به‌ڵام له هه‌موو ئه‌مانه‌دا سه‌ركه‌وتنمان مه‌زن ده‌بێت به‌وه‌ی خۆشی‌ویستووین. چونكه دڵنیام نه مه‌رگ و نه ژیان، نه فریشته‌كان و نه سه‌رۆكه‌كان و نه هێزه‌كان، نه شته‌كانی ئێستا و نه شته‌كانی داهاتوو
ڕۆما 34:8-38 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کێیە تاوانبار دەکات؟ کەس نییە. عیسای مەسیحە کە مرد، بەڵکو لەمەش زیاتر هەستێنرایەوە، هەر ئەویش لە دەستەڕاستی خودایە و داکۆکیمان لێدەکات. کێ لە خۆشەویستی مەسیح جیامان دەکاتەوە؟ ناخۆشی یان تەنگانە یان چەوسانەوە یان قاتوقڕی یان ڕووتی یان مەترسی یاخود شمشێر؟ وەک نووسراوە: ﴿لە پێناوی تۆ بە درێژایی ڕۆژ ڕووبەڕووی مردن دەبینەوە، وەک مەڕ بۆ سەربڕین دادەنرێین.﴾ بەڵام لە هەموو ئەمانەدا لە ڕادەبەدەر سەرکەوتووین لە ڕێگەی ئەوەی کە خۆشی‌ویستووین، چونکە دڵنیام نە مردن و نە ژیان، نە فریشتەکان و نە سەرۆکەکان، نە شتەکانی ئێستا و نە شتەکانی داهاتوو، نە هێزەکان،