ڕۆما 33:8-37
ڕۆما 33:8-37 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كێ سكاڵا له بژارده‌كانی خودا ده‌كات؟ خودایه ئه‌وه‌ی بێ‌تاوان ده‌كات. كێیه تاوانبار ده‌كات؟ مه‌سیحه كه‌وا مرد، به‌ڵكو هه‌ستاشه‌وه، هه‌ر ئه‌ویش له‌لای ڕاستی خودایه و داكۆكیمان لێده‌كات. كێ له خۆشویستنی مه‌سیح جیامان ده‌كاته‌وه؟ توندی یان ته‌نگانه یان چه‌وسانه‌وه یان برسیێتی یان ڕووتی یان مه‌ترسی یاخود شمشێر؟ وه‌ک نووسراوه: {له پێناوی تۆ به درێژایی ڕۆژ ڕووبه‌ڕووی مه‌رگ ده‌بینه‌وه، وه‌ک كاوڕ بۆ سه‌ربڕین داده‌نرێین} . به‌ڵام له هه‌موو ئه‌مانه‌دا سه‌ركه‌وتنمان مه‌زن ده‌بێت به‌وه‌ی خۆشی‌ویستووین.
ڕۆما 33:8-37 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کێ سکاڵا لە هەڵبژێردراوانی خودا دەکات؟ خودایە ئەوەی بێ‌تاوان دەکات. کێیە تاوانبار دەکات؟ کەس نییە. عیسای مەسیحە کە مرد، بەڵکو لەمەش زیاتر هەستێنرایەوە، هەر ئەویش لە دەستەڕاستی خودایە و داکۆکیمان لێدەکات. کێ لە خۆشەویستی مەسیح جیامان دەکاتەوە؟ ناخۆشی یان تەنگانە یان چەوسانەوە یان قاتوقڕی یان ڕووتی یان مەترسی یاخود شمشێر؟ وەک نووسراوە: ﴿لە پێناوی تۆ بە درێژایی ڕۆژ ڕووبەڕووی مردن دەبینەوە، وەک مەڕ بۆ سەربڕین دادەنرێین.﴾ بەڵام لە هەموو ئەمانەدا لە ڕادەبەدەر سەرکەوتووین لە ڕێگەی ئەوەی کە خۆشی‌ویستووین،