ڕۆما 26:8-29
ڕۆما 26:8-29 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به هه‌مان شێوه ڕووح له لاوازییه‌كانماندا یارمه‌تیمان ده‌دات. چونكه نازانین پێویسته له‌پێناوی چی نوێژ بكه‌ین، به‌ڵام ڕووح خۆی به ناڵه‌وه داكۆكیمان لێده‌كات به شێوه‌یه‌ک كه باس ناكرێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی دڵ ده‌پشكنێت، ده‌زانێت بایه‌خی ڕووح چییه، چونكه به‌گوێره‌ی خواستی خودا داكۆكی له پارسا‌كان ده‌كات. ئێمه ده‌زانین كه هه‌موو شته‌كان بێگه‌وه كارده‌كه‌ن بۆ چاكه‌ی ئه‌وانه‌ی خودایان خۆشده‌وێت، ئه‌وانه‌ی به‌گوێره‌ی مه‌به‌ستی ئه‌و بانگ‌كراون. چونكه ئه‌وانه‌ی پێشتر ناسیبوونی، پێشتر دیاری كردن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک وێنه‌ی ڕۆڵه‌كه‌ی ئه‌ویان لێ بێت، تاكو له‌نێو برایانی زۆردا ئه‌و ببێته نۆبه‌ره.
ڕۆما 26:8-29 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بە هەمان شێوە ڕۆحی پیرۆز لە لاوازییەکانماندا یارمەتیمان دەدات. نازانین لە پێناوی چی نوێژ بکەین، بەڵام ڕۆحی پیرۆز خۆی بە ناڵەوە داکۆکیمان لێدەکات بە شێوەیەک کە باس ناکرێت. ئەوەی دڵی مرۆڤ دەپشکنێت، دەزانێت ڕۆحی پیرۆز بایەخ بە چی دەدات، چونکە بەگوێرەی خواستی خودا داکۆکی لە گەلی پیرۆزی خودا دەکات. ئێمە دەزانین خودا لە هەموو شتەکاندا کار دەکات بۆ چاکەی ئەوانەی ئەویان خۆشدەوێت، ئەوانەی بەگوێرەی مەبەستی ئەو بانگکراون، چونکە ئەوانەی پێشتر ناسیبوونی، پێشتر دیاری کردن بۆ ئەوەی وەک وێنەی کوڕەکەی ئەویان لێ بێت، تاکو لەنێو زۆرێک لە خوشک و برایاندا ئەو ببێتە نۆبەرە.