ڕۆما 1:8-17
ڕۆما 1:8-17 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
کەواتە ئێستا تاوانبارکردن بۆ ئەوانە نییە کە لەگەڵ عیسای مەسیحدا یەکن، چونکە لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە یاسای ڕۆحی ژیان لە یاسای گوناه و مردن ئازادی کردیت. خودا ئەوەی کرد کە شەریعەت بەهۆی لاوازی سروشتی دنیایی نەیتوانی بیکات: کوڕەکەی خۆی لە شێوەی جەستەی مرۆڤی گوناهبار نارد بۆ ئەوەی ببێتە قوربانی گوناه. لە جەستەی مرۆڤانەدا گوناهی تاوانبار کرد، تاکو داواکارییە دروستەکانی شەریعەتی تەورات لە ئێمەدا بێتە دی، کە بەگوێرەی سروشتی دنیایی ناژین، بەڵکو بەگوێرەی ڕۆحی پیرۆز. ئەوانەی بەگوێرەی سروشتی دنیایی دەژین، بایەخ بە کاروباری سروشتی دنیایی دەدەن، بەڵام ئەوانەی بەگوێرەی ڕۆحی پیرۆز دەژین، بایەخ بە کاروباری ڕۆحی پیرۆز دەدەن. بایەخدان بە سروشتی دنیایی مردنە، بەڵام بایەخدان بە ڕۆحەکە ژیان و ئاشتییە. بایەخدان بە سروشتی دنیایی دوژمنایەتییە لەگەڵ خودا، چونکە ملکەچی شەریعەتی خودا نابێت، لەبەر ئەوەی ناتوانێت. جا ئەوانەی لەژێر کاریگەری سروشتی دنیایین ناتوانن خودا ڕازی بکەن. بەڵام ئێوە، ئەگەر ڕۆحی خودا لەناوتاندا نیشتەجێ بێت، ئەوا لەژێر کاریگەری سروشتی دنیایی نین، بەڵکو لە لەژێر کاریگەری ڕۆحدان. ئەگەر کەسێکیش ڕۆحی مەسیحی نەبێت، ئەوا هی مەسیح نییە. ئەگەر مەسیح لە ئێوەدا بێت، ئەوا جەستە بەهۆی گوناه مردووە، بەڵام ڕۆح بەهۆی ڕاستودروستی زیندووە. ئەگەر ڕۆحی ئەوەی عیسای لەنێو مردووان هەستاندەوە لە ئێوەدا نیشتەجێ بێت، ئەوا ئەوەی مەسیحی لەنێو مردووان هەستاندەوە بە ڕۆحی خۆی کە لە ئێوەدا نیشتەجێیە لەشی مردووشتان زیندوو دەکاتەوە. بۆیە ئەی خوشک و برایان، ئێمە قەرزارین، بەڵام قەرزاری سروشتی دنیایی نین، تاکو بەگوێرەی ئەو بژین. ئەگەر بێت‌و ئێوە بەگوێرەی سروشتی دنیایی بژین دەمرن، بەڵام ئەگەر بە ڕۆحی پیرۆز کردارەکانی سروشتی دنیاییتان مراند، ئەوا دەژین، چونکە هەموو ئەوانەی ڕۆحی خودا بەڕێوەیان دەبات، ڕۆڵەی خودان. ئێوە ڕۆحی کۆیلەییتان وەرنەگرتووە تاکو بۆ ترس بتانگەڕێنێتەوە، بەڵکو ڕۆحی لەخۆگرتنەوەتان وەرگرتووە، بەهۆیەوە هاوار دەکەین: «بابە! باوکە!» ڕۆحی پیرۆز خۆی شایەتی بۆ ڕۆحمان دەدات کە منداڵی خوداین. ئەگەر منداڵی بین، میراتگریشین، میراتگری خودا و هاومیراتی مەسیح، ئەگەر لە ڕاستیدا لەگەڵ ئەو ئازار بچێژین، بۆ ئەوەیە لەگەڵ ئەو شکۆدار بین.
ڕۆما 1:8-17 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كه‌واته ئێستا تاوانباركردن بۆ ئه‌وانه نییه كه له ئیشۆعی مه‌سیحدان، ئه‌وانه‌ی به‌پێی جه‌سته ڕه‌فتار ناكه‌ن، به‌ڵكو به‌پێی ڕووح چونكه یاسای ڕووحی ژیان له ئیشۆعی مه‌سیحدا، له یاسای گوناه و مه‌رگ ئازادی كردم. چونكه ئه‌وه‌ی له توانای ته‌وراتدا نه‌بوو، له‌وه‌ی به جه‌سته لاواز بوو، خودا به ناردنی ڕۆڵه‌كه‌ی خۆی له شێوه‌ی جه‌سته‌ی گوناهبار و له‌پێناوی گوناه. له جه‌سته‌دا گوناهی تاوانبار كرد، تاكو حوكمی ته‌ورات له ئێمه‌دا بێته دی، كه به‌گوێره‌ی جه‌سته ڕه‌فتار ناكه‌ین، به‌ڵكو به‌گوێره‌ی ڕووح. چونكه ئه‌وانه‌ی به‌گوێره‌ی جه‌سته‌ن بایه‌خ به كاروباری جه‌سته ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی به‌گوێره‌ی ڕووحن، بایه‌خ به كاروباری ڕووح ده‌ده‌ن. چونكه بایه‌خی جه‌سته مه‌رگه، به‌ڵام بایه‌خی ڕووح ژیان و ئاشتییه. بایه‌خی جه‌سته دوژمنایه‌تیی خودایه، چونكه ملكه‌چی ته‌وراتی خودا نابێت، چونكه ناتوانێت. جا ئه‌وانه‌ی له جه‌سته‌دان ناتوانن خودا ڕازی بكه‌ن. به‌ڵام ئێوه، ئه‌گه‌ر ڕووحی خودا له‌نێوتاندا نیشته‌جێ بێت، ئه‌وا له جه‌سته‌دا نین، به‌ڵكو له ڕووحدان. به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێكیش ڕووحی مه‌سیحی نه‌بێت، ئه‌وا هی مه‌سیح نییه. ئه‌گه‌ر مه‌سیح له ئێوه‌دا بێت، ئه‌وا له‌ش به‌هۆی گوناه مردووه، به‌ڵام ڕووح به‌هۆی بێتاوانی زیندووه. ئه‌گه‌ر ڕووحی ئه‌وه‌ی ئیشۆعی له‌نێو مردووان هه‌ستانده‌وه له ئێوه‌دا نیشته‌جێ بێت، ئه‌وا ئه‌وه‌ی مه‌سیحی له‌نێو مردووان هه‌ستانده‌وه به ڕووحی خۆی كه له ئێوه‌دا نیشته‌جێیه له‌شی مردووشتان زیندوو ده‌كاته‌وه. كه‌واته برایان، ئێمه قه‌رزارین به‌ڵام هی جه‌سته نا، تاكو به‌گوێره‌ی جه‌سته بژین. چونكه ئه‌گه‌ر ئێوه به‌گوێره‌ی جه‌سته بژین ده‌مرن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به ڕووح كرداره‌كانی له‌شتان مراند ئه‌وا ده‌ژین. چونكه هه‌موو ئه‌وانه‌ی به ڕووحی خودا ده‌هاژوورێن، ئه‌وانه ڕۆڵه‌ی خودان. چونكه ڕووحی كۆیله‌ییتان وه‌رنه‌گرتووه بۆ ترس، به‌ڵكو ڕووحی ڕۆڵه‌یێتیتان وه‌رگرتووه، كه به‌هۆیه‌وه هاوار ده‌كه‌ین: “بابه! باوكه!” ڕووح خۆی گه‌واهیی بۆ ڕووحمان ده‌دات كه ئێمه ڕۆڵه‌ی خوداین. ئه‌گه‌ر ڕۆڵه بین، میراتگریشین، میراتگری خودا و هاومیراتی مه‌سیح، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و ئازار بچێژین، بۆ ئه‌وه‌ی تاكو له‌گه‌ڵ ئه‌و شكۆدار بین.