ڕۆما 6:2-16
ڕۆما 6:2-16 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌وه‌ی پاداشتی هه‌ر یه‌كێک به‌گوێره‌ی كرداره‌كانی ده‌داته‌وه. ژیانی جاویدانیش بۆ ئه‌وانه‌یه كه به دانبه‌خۆداگرتنه‌وه له كاری چاكه‌دا داوای شكۆ و ڕێز و نه‌مری ده‌كه‌ن. به‌ڵام ڕق و تووڕه‌یی بۆ ئه‌وانه‌یه كه داوای خۆپه‌رستی ده‌كه‌ن و ملكه‌چی ڕه‌وا نابن، به‌ڵكو بۆ ناڕه‌وایی ملكه‌چ ده‌بن. ناخۆشی و ته‌نگانه بۆ هه‌ر مرۆڤێكه كه خراپه ده‌كات: یه‌كه‌مجار بۆ جوو ئینجا یۆنانی. شكۆ و ڕێز و ئاشتی بۆ هه‌موو چاكه‌كارێكه: یه‌كه‌مجار بۆ جوو ئینجا یۆنانی. چونكه خودا جوداخوازی ناكات. هه‌موو ئه‌وانه‌ی ته‌وراتیان نییه و گوناهیان كرد، بێ ته‌ورات له‌ناوده‌چن، هه‌موو ئه‌وانه‌ش ته‌وراتیان هه‌یه و گوناهیان كرد، به ته‌ورات حوكم ده‌درێن. چونكه نه‌ک ئه‌وانه‌ی ته‌ورات ده‌بیستن له‌لای خودا بێ‌تاوانن، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ی كار به ته‌ورات ده‌كه‌ن، بێ‌تاوان ده‌كرێن. چونكه ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی ته‌وراتیان نییه، كاتێ به سروشت ته‌وراتیان په‌یڕه‌و كرد، ئه‌وانه بۆ خۆیان ته‌وراتن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ته‌وراتیان نییه. ئه‌وانه كاری ته‌ورات ده‌رده‌خه‌ن كه له دڵیان‌دا نووسراوه، ویژدان و بیریان له‌نێویاندا گه‌واهیی ده‌ده‌ن، یان سكاڵایان لێ ده‌كات یان به‌رگرییان لێده‌كات، له‌و ڕۆژه‌دا كاتێ خودا نهێنییه‌كانی خه‌ڵک به‌هۆی ئینجیله‌كه‌م له ئیشۆعی مه‌سیحدا حوكم ده‌دات.
ڕۆما 6:2-16 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
خودا ﴿پاداشتی هەر یەکێک بەگوێرەی کردارەکانی دەداتەوە.﴾ ژیانی هەتاهەتاییش بۆ ئەوانەیە کە بە دانبەخۆداگرتنەوە لە کاری چاکەدا داوای شکۆ و ڕێز و نەمری دەکەن. بەڵام ڕق و تووڕەیی بۆ ئەوانەیە کە داوای خۆپەرستی دەکەن و ملکەچی ڕاستی نابن، بۆ ناڕەوایی ملکەچ دەبن. ناخۆشی و تەنگانە بۆ هەر مرۆڤێکە کە خراپە دەکات، یەکەم جار بۆ جولەکە ئینجا بۆ ناجولەکە. شکۆ و ڕێز و ئاشتی بۆ هەموو چاکەکارێکە، یەکەم جار بۆ جولەکە ئینجا بۆ ناجولەکە، چونکە خودا لایەنگری ناکات. هەموو ئەوانەی کە شەریعەتیان نییە و گوناه دەکەن، بێ شەریعەت لەناودەچن، هەموو ئەوانەش کە لەژێر دەسەڵاتی شەریعەتدا گوناه دەکەن، بە شەریعەت حوکم دەدرێن، چونکە ئەوانە لەلای خودا بێ‌تاوان نین کە شەریعەت دەبیستن، بەڵکو ئەوانە بێ‌تاوان دەکرێن کە کار بە شەریعەت دەکەن. بێگومان ئەو نەتەوانەی کە شەریعەتیان نییە، کاتێک بە شێوەیەکی سروشتی شەریعەتیان پەیڕەو کرد، ئەوانە بۆ خۆیان شەریعەتن، لەگەڵ ئەوەی شەریعەتیان نییە. ئەوانە بەڵگەی وا نیشان دەدەن کە فەرزەکانی شەریعەت لە دڵیان‌دا نووسراوە، ویژدانیان لەناویاندا شایەتی دەدات، جار هەیە بیریان تاوانباریان دەکات و جاریش هەیە بەرگرییان لێ دەکات، لەو ڕۆژەدا کاتێک خودا نهێنییەکانی خەڵک لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە حوکم دەدات، بەپێی ئەو مزگێنییەی کە من ڕایدەگەیەنم.