لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ڕۆما 6:2-16

ڕۆما 6:2-16 PNTZS

ئه‌وه‌ی پاداشتی هه‌ر یه‌كێک به‌گوێره‌ی كرداره‌كانی ده‌داته‌وه‌. ژیانی جاویدانیش بۆ ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ به‌ دانبه‌خۆداگرتنه‌وه‌ له‌ كاری چاكه‌دا داوای شكۆ و ڕێز و نه‌مری ده‌كه‌ن. به‌ڵام ڕق و تووڕه‌یی بۆ ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ داوای خۆپه‌رستی ده‌كه‌ن و ملكه‌چی ڕه‌وا نابن، به‌ڵكو بۆ ناڕه‌وایی ملكه‌چ ده‌بن. ناخۆشی و ته‌نگانه‌ بۆ هه‌ر مرۆڤێكه‌ كه‌ خراپه‌ ده‌كات: یه‌كه‌مجار بۆ جوو ئینجا یۆنانی. شكۆ و ڕێز و ئاشتی بۆ هه‌موو چاكه‌كارێكه‌: یه‌كه‌مجار بۆ جوو ئینجا یۆنانی. چونكه‌ خودا جوداخوازی ناكات. هه‌موو ئه‌وانه‌ی ته‌وراتیان نییه‌ و گوناهیان كرد، بێ ته‌ورات له‌ناوده‌چن، هه‌موو ئه‌وانه‌ش ته‌وراتیان هه‌یه‌ و گوناهیان كرد، به‌ ته‌ورات حوكم ده‌درێن. چونكه‌ نه‌ک ئه‌وانه‌ی ته‌ورات ده‌بیستن له‌لای خودا بێتاوانن، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ی كار به‌ ته‌ورات ده‌كه‌ن، بێتاوان ده‌كرێن. چونكه‌ ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی ته‌وراتیان نییه‌، كاتێ به‌ سروشت ته‌وراتیان په‌یڕه‌و كرد، ئه‌وانه‌ بۆ خۆیان ته‌وراتن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ته‌وراتیان نییه‌. ئه‌وانه‌ كاری ته‌ورات ده‌رده‌خه‌ن كه‌ له‌ دڵیاندا نووسراوه‌، ویژدان و بیریان له‌نێویاندا گه‌واهیی ده‌ده‌ن، یان سكاڵایان لێ ده‌كات یان به‌رگرییان لێده‌كات، له‌و ڕۆژه‌دا كاتێ خودا نهێنییه‌كانی خه‌ڵک به‌هۆی ئینجیله‌كه‌م له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا حوكم ده‌دات.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان