ڕۆما 17:16-19
ڕۆما 17:16-19 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
برایان، لێتان ده‌پاڕێمه‌وه، ئاگاتان له‌وانه بێت كه ناكۆكی و كۆسپ ده‌نێنه‌وه، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و فێركردنه‌ی فێری بوون. لێیان دوور بكه‌ونه‌وه. چونكه كه‌سانی ئاوا، ڕاژه‌ی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان ناكه‌ن، به‌ڵكو سكی خۆیان، به قسه‌ی خۆش و زمانلوسی دڵی ساكاره‌كان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن. چونكه هه‌واڵی گوێڕایه‌ڵیتان به هه‌مووان گه‌یشتووه، بۆیه پێتان دڵخۆشم، به‌ڵام ده‌مه‌وێت له چاكه‌دا دانا بن و له خراپه ساكار بن.
ڕۆما 17:16-19 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی خوشک و برایان، لێتان دەپاڕێمەوە، ئاگاتان لەوانە بێت کە ناکۆکی و کۆسپ دەنێنەوە، بە پێچەوانەی ئەو فێرکردنەی فێری بوون. لێیان دوور بکەونەوە. ئەو کەسانەی بەم شێوەیەن خزمەتی مەسیحی خاوەن شکۆمان ناکەن، بەڵکو خزمەتی سکی خۆیان دەکەن، بە قسەی خۆش و زمانلووسی دڵی ساکارەکان هەڵدەخەڵەتێنن. هەروەها هەواڵی ملکەچیتان بۆ خودا بە هەمووان گەیشتووە، بۆیە پێتان دڵخۆشم، بەڵام دەمەوێت لە چاکە دانا بن و لە خراپە بێبەری بن.