ڕۆما 16
16
1 سه‌باره‌ت به فیبێی خوشكمان ڕاتان ده‌سپێرم، كه ڕاژه‌وانه له وارگه‌ی كه‌نخریا، 2 تاكو له په‌روه‌ردگاردا په‌سه‌ندی بكه‌ن وه‌ک شایانی پارسا‌كان بێت، له هه‌ر شتێک پێویستی پێتان بوو یارمه‌تی بده‌ن، چونكه بووه یارمه‌تیده‌ری زۆر كه‌س و هی منیش.
3 سڵاو له پریسقیلا و ئه‌كیلا بكه‌ن، هاوكاره‌كانم له ئیشۆعی مه‌سیحدا، 4 ئه‌وانه‌ی له پێناو ژیانی من ملی خۆیان دانا، كه ته‌نها من سوپاسی ئه‌وانه ناكه‌م، به‌ڵكو هه‌موو وارگه‌كانی نه‌ته‌وه‌كانیش. 5 سڵاو له ئه‌و وارگه‌یه بكه‌ن له ماڵه‌كه‌یاندایه. سڵاو له ئه‌پینتوسی خۆشه‌ویستم بكه‌ن كه نۆبه‌ره‌ی ئاسیایه بۆ مه‌سیح. 6 سڵاو له مه‌ریه‌م بكه‌ن كه زۆر پێمانه‌وه ماندوو بوو. 7 سڵاو له ئه‌ندرونیكۆس و یونیاسی خزمانم بكه‌ن، كه له‌گه‌ڵم به‌ند كرابوون، ئه‌وانه‌ی له‌نێو په‌یامبه‌راندا ناودارن، پێش من له مه‌سیحدا بوون. 8 سڵاو له ئه‌مپلیاتۆس بكه‌ن كه خۆشه‌ویستمه له په‌روه‌ردگاردا. 9 سڵاو له ئوربانۆس بكه‌ن هاوكارمان له مه‌سیح، هه‌روه‌ها ستاخیسی خۆشه‌ویستم. 10 سڵاو له ئه‌پیڵه‌سی په‌سه‌ندكراو بكه‌ن له مه‌سیحدا. سڵاو له خانه‌واده‌ی ئه‌رستۆپۆڵۆس بكه‌ن. 11 سڵاو له هیرودیۆنی خزمم بكه‌ن. سڵاو له‌وانه‌ی له خانه‌واده‌ی نه‌ركیسیۆس له په‌روه‌ردگارن. 12 سڵاو له خوشكان ته‌ریفینا و ته‌ریفۆسا بكه‌ن، كه له په‌روه‌ردگاردا ماندوو ده‌بن. سڵاو له په‌رسیسی خوشكی خۆشه‌ویست بكه‌ن، كه له په‌روه‌ردگاردا زۆر ماندوو بوو. 13 سڵاو له ڕۆپۆس بكه‌ن هه‌ڵبژێردراوه له په‌روه‌ردگار، هه‌روه‌ها له دایكی كه دایكمه. 14 سڵاو بكه‌ن له ئه‌سینكریتۆس، فه‌لیگۆن، هه‌رمس، په‌تروباس، هرماس و ئه‌و برایانه‌ی له‌گه‌ڵیاندان. 15 سڵاو بكه‌ن له فیلولوگۆس و جولیا، نیریۆس و خوشكه‌كه‌ی و ئولومپاس و هه‌موو ئه‌و پارسایانه‌ی له‌گه‌ڵیاندان. 16 به ماچیێكی پارسا سڵاو له یه‌كتری بكه‌ن. وارگه‌كانی مه‌سیح سڵاوتان لێده‌كه‌ن.
17 برایان، لێتان ده‌پاڕێمه‌وه، ئاگاتان له‌وانه بێت كه ناكۆكی و كۆسپ ده‌نێنه‌وه، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و فێركردنه‌ی فێری بوون. لێیان دوور بكه‌ونه‌وه. 18 چونكه كه‌سانی ئاوا، ڕاژه‌ی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان ناكه‌ن، به‌ڵكو سكی خۆیان، به قسه‌ی خۆش و زمانلوسی دڵی ساكاره‌كان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن. 19 چونكه هه‌واڵی گوێڕایه‌ڵیتان به هه‌مووان گه‌یشتووه، بۆیه پێتان دڵخۆشم، به‌ڵام ده‌مه‌وێت له چاكه‌دا دانا بن و له خراپه ساكار بن. 20 خوداوه‌ندی ئاشتی خێرا شه‌یتان له ژێر پێتان پان ده‌كاته‌وه. به‌خششی ئیشۆعی په‌روه‌ردگارمان له‌گه‌ڵتان بێت. ئامین.
21 تیماتیئوسی هاوكارم سڵاوتان لێده‌كات، هه‌روه‌ها لوقیئوس و ئیاسون و سوسیپاته‌ری خزمانم. 22 منیش ته‌رتیۆسم كه ئه‌م په‌یامه‌م نووسیوه‌ته‌وه، له په‌روه‌ردگاردا سڵاوتان لێ ده‌كه‌م. 23 گائیوس كه میوانداری من و هه‌موو وارگه‌یه سڵاوتان لێده‌كات. ئه‌ڕاستۆسی خه‌زنه‌داری شار و كوارتۆسی برا سڵاوتان لێده‌كه‌ن. 24 به‌خششی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان له‌گه‌ڵ هه‌مووتان بێت. ئامین.
25 بۆ ئه‌وه‌ی توانای هه‌یه جێگیریتان بكات به‌گوێره‌ی ئینجیله‌كه‌م و ڕاگه‌یاندنی ئیشۆعی مه‌سیح، به‌گوێره‌ی ئاشكراكردنی ئه‌و نهێنییه‌ی كه له كاته ئه‌زه‌لییه‌كانه‌وه به شاراوه‌یی مابووه‌وه، 26 به‌ڵام ئێستا به‌هۆی سیپاره‌ی پێغه‌مبه‌ران، به‌گوێره‌ی ڕاسپارده‌ی خودای هه‌میشه‌یی، ئاشكرا و زانراو بووه بۆ گوێڕایه‌ڵی باوه‌ڕ له‌نێو هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان
27 تا جاویدان شكۆمه‌ندی بۆ تاقه خودای دانا،
به ئیشۆعی مه‌سیح!
ئامین.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
ڕۆما 16: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
![None](/_next/image?url=https%3A%2F%2Fimageproxy.youversionapi.com%2F58%2Fhttps%3A%2F%2Fweb-assets.youversion.com%2Fapp-icons%2Fckb.png&w=128&q=75)
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧