ڕۆما 1:16-9
ڕۆما 1:16-9 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
سه‌باره‌ت به فیبێی خوشكمان ڕاتان ده‌سپێرم، كه ڕاژه‌وانه له وارگه‌ی كه‌نخریا، تاكو له په‌روه‌ردگاردا په‌سه‌ندی بكه‌ن وه‌ک شایانی پارسا‌كان بێت، له هه‌ر شتێک پێویستی پێتان بوو یارمه‌تی بده‌ن، چونكه بووه یارمه‌تیده‌ری زۆر كه‌س و هی منیش. سڵاو له پریسقیلا و ئه‌كیلا بكه‌ن، هاوكاره‌كانم له ئیشۆعی مه‌سیحدا، ئه‌وانه‌ی له پێناو ژیانی من ملی خۆیان دانا، كه ته‌نها من سوپاسی ئه‌وانه ناكه‌م، به‌ڵكو هه‌موو وارگه‌كانی نه‌ته‌وه‌كانیش. سڵاو له ئه‌و وارگه‌یه بكه‌ن له ماڵه‌كه‌یاندایه. سڵاو له ئه‌پینتوسی خۆشه‌ویستم بكه‌ن كه نۆبه‌ره‌ی ئاسیایه بۆ مه‌سیح. سڵاو له مه‌ریه‌م بكه‌ن كه زۆر پێمانه‌وه ماندوو بوو. سڵاو له ئه‌ندرونیكۆس و یونیاسی خزمانم بكه‌ن، كه له‌گه‌ڵم به‌ند كرابوون، ئه‌وانه‌ی له‌نێو په‌یامبه‌راندا ناودارن، پێش من له مه‌سیحدا بوون. سڵاو له ئه‌مپلیاتۆس بكه‌ن كه خۆشه‌ویستمه له په‌روه‌ردگاردا. سڵاو له ئوربانۆس بكه‌ن هاوكارمان له مه‌سیح، هه‌روه‌ها ستاخیسی خۆشه‌ویستم.
ڕۆما 1:16-9 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
سەبارەت بە فیبی خوشکمان کە خزمەتکارە لە کڵێسا‌ی کەنخریا، ڕاتاندەسپێرم بە ناوی عیسای خاوەن شکۆوە پێشوازی لێ بکەن، بە پێشوازییەک کە شایانی خوشک و برای پیرۆز بێت. لە هەر شتێک پێویستی پێتان بوو یارمەتی بدەن، چونکە یارمەتی زۆر کەسی دا، بە منیشەوە. سڵاو لە پریسکیلا و ئەکیلا بکەن کە هاوکاری منن لە خزمەتکردنی عیسای مەسیحدا، ئەوانەی لە پێناو ژیانی من ژیانی خۆیان خستە مەترسییەوە، تەنها من سوپاسی ئەوانە ناکەم، بەڵکو هەموو کڵێساکانی ناجولەکەکانیش. سڵاو لەو کڵێسایە بکەن لە ماڵەکەیانە. سڵاو لە ئەپینەتوسی خۆشەویستم بکەن کە نۆبەرەی ئاسیایە بۆ مەسیح. سڵاو لە مریەم بکەن کە زۆر پێتانەوە ماندوو بوو. سڵاو لە ئەندرونیکۆس و یونیاسی خزمانم بکەن، کە لەگەڵم بەند کرابوون، ئەوانەی دیارن لەناو نێردراوان و پێش من لەگەڵ مەسیحدا بوونەتە یەک. سڵاو لە ئەمپلیاتۆس بکەن، کە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحی خاوەن شکۆدا بووە بە هاوڕێیەکی خۆشەویستم. سڵاو لە ئوربانۆس بکەن کە هاوکارمانە لە خزمەتکردنی مەسیحدا، هەروەها ستاخیسی خۆشەویستم.