ئاشکراکردن 1:8-13
ئاشکراکردن 1:8-13 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ مۆری حه‌وته‌می كرده‌وه، نزیكه‌ی نیو كاژێر بێده‌نگیه‌ک ئاسمانی گرته‌وه. حه‌وت فریشته‌كه‌م بینی كه له‌به‌رده‌م خودا ڕاده‌وه‌ستن، حه‌وت كه‌ڕه‌نایان پێ‌درابوو. فریشته‌یه‌كی دیكه‌ش هات و له‌لای قوربانگا وه‌ستا، بخووردانێكی زێڕینی پێ‌بوو. بخوورێكی زۆریشی پێدرا تاكو له‌گه‌ڵ نوێژه‌كانی پارسا‌كان له‌سه‌ر قوربانگا زێڕینه‌كه‌ی به‌رده‌م ته‌خت پێشكه‌شی بكات. له‌گه‌ڵ نوێژه‌كانی پارسا‌كان دووكه‌ڵی بخوور له ده‌ستی فریشته‌كه له‌به‌رده‌م خودا به‌رز‌بووه‌وه. فریشته‌كه‌ش بخووردانه‌كه‌ی برد و له قوربانگاكه پڕی كرد له ئاگر و فڕێیدایه سه‌ر زه‌وی، له‌وێدا بووه ده‌نگه‌ده‌نگ و هه‌وره‌تریشقه و بروسكه و بوومه‌له‌رزه. ئیتر حه‌وت فریشته‌كه‌ی حه‌وت كه‌ڕه‌ناكه‌یان پێ‌بوو خۆیان بۆ لێدانی كه‌ڕه‌نا سازكرد. فریشته‌ی یه‌كه‌م كه‌ڕه‌ناكه‌ی لێدا، ته‌رزه و ئاگری تێكه‌ڵ به خوێن په‌یدابوو، فڕێدرانه زه‌وی. سێیه‌كی دره‌خته‌كانی زه‌وی سووتان و هه‌موو گیایه‌كی سه‌وز سووتا. فریشته‌ی دووه‌م كه‌ڕه‌ناكه‌ی لێدا و شتێكی وه‌كو چیایه‌كی گه‌وره‌ی گڕگرتوو فڕێدرایه ده‌ریاوه. سێیه‌كی ده‌ریاكه‌ش بووه خوێن، سێیه‌كی بوونه‌وه‌رانی زیندووی ده‌ریا مردن، سێیه‌كی كه‌شتییه‌كانیش تێك‌شكان. فریشته‌ی سێیه‌م كه‌ڕه‌ناكه‌ی لێدا، هه‌ساره‌یه‌كی گه‌وره‌ی پرشنگداری وه‌ک چرا له ئاسمانه‌وه كه‌وته سه‌ر سێیه‌كی ڕووبار و كانیاوه‌كان. هه‌ساره‌كه‌ش ناوی تاڵاو بوو. سێیه‌كی ئاو تاڵ بوو، خه‌ڵكانێكی زۆریش له‌به‌ر تاڵی ئاوه‌كه مردن. فریشته‌ی چواره‌میش كه‌ڕه‌ناكه‌ی لێدا، سێیه‌كی خۆر و سێیه‌كی مانگ و سێیه‌كی ئه‌ستێره‌كان لێدران، تاكو سێیه‌كیان تاریک بن و ڕۆژ سێیه‌كی ڕووناكی نه‌دات و شه‌ویش ئاوا. پاشان ته‌ماشام كرد، بیستم فریشته‌یه‌كی هه‌ڵفڕیو له‌ناوه‌ڕاستی ئاسماندا، به ده‌نگێكی به‌رز ده‌یووت: “واوه‌یلا! واوه‌یلا! واوه‌یلا بۆ دانیشتووانی سه‌ر زه‌وی، له‌به‌ر ئه‌و ده‌نگه‌ی كه‌ڕه‌نا كه ماوه و سێ فریشته‌كه‌ی دیكه كه خه‌ریكن كه‌ڕه‌ناكانیان لێده‌ن!”.
ئاشکراکردن 1:8-13 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
کاتێک بەرخەکە مۆری حەوتەمی کردەوە، نیو کاتژمێر بێدەنگییەک ئاسمانی گرتەوە. ئەو حەوت فریشتەیەم بینی کە لەبەردەم خودا ڕادەوەستن و حەوت کەڕەنایان پێ‌درابوو. فریشتەیەکی دیکەش هات و لەلای قوربانگاکە وەستا، بخووردانێکی زێڕینی پێ‌بوو. بخوورێکی زۆریشی پێ‌درابوو تاکو لەگەڵ نوێژی گەلی پیرۆزی خودا لەسەر ئەو قوربانگا زێڕینەی کە لەبەردەم تەختەکەیە پێشکەشی بکات. لەگەڵ نوێژەکانی گەلی پیرۆزی خودا، دووکەڵی بخوور لە دەستی فریشتەکە لەبەردەم خودا بەرزبووەوە. فریشتەکەش بخووردانەکەی برد و لە قوربانگاکە پڕی کرد لە ئاگر و فڕێیدایە سەر زەوی. ئیتر بوو بە هەورەگرمە و دەنگەدەنگ و هەورە بروسکە، پاشان بوومەلەرزەیەک ڕوویدا. ئیتر ئەو حەوت فریشتەیەی کە حەوت کەڕەناکەیان پێ‌بوو، خۆیان بۆ لێدانی کەڕەنا ئامادە کرد. فریشتەی یەکەم کەڕەناکەی لێدا و تەرزە و ئاگری تێکەڵ بە خوێن پەیدابوو، فڕێدرانە سەر زەوی. سێیەکی زەوی سووتا و سێیەکی درەختەکانیش سووتان و هەموو گیایەکی سەوز سووتان. فریشتەی دووەم کەڕەناکەی لێدا و شتێک لە شێوەی چیایەکی گەورەی گڕگرتوو فڕێدرایە دەریاوە. سێیەکی دەریاکەش بووە خوێن، سێیەکی بوونەوەرانی زیندووی دەریاش مردن، سێیەکی کەشتییەکانیش تێکشکان. فریشتەی سێیەم کەڕەناکەی لێدا و ئەستێرەیەکی گەورەی پرشنگداری وەک چرا لە ئاسمانەوە کەوتە سەر سێیەکی ڕووبار و سەرچاوەکانی ئاو، ئەستێرەکەش ناوی زەقنەبووت بوو. سێیەکی ئاو تاڵ بوو، خەڵکانێکی زۆریش لەبەر تاڵی ئاوەکە مردن. فریشتەی چوارەمیش کەڕەناکەی لێدا و سێیەکی خۆر و سێیەکی مانگ و سێیەکی ئەستێرەکان لێدران، تاکو سێیەکیان تاریک بن. ڕۆژ سێیەکی تاریک بوو، سێیەکی شەویش بە هەمان شێوە بێ ڕووناکی بوو. پاشان تەماشام کرد، بیستم هەڵۆیەکی هەڵفڕیو لە ناوەڕاستی ئاسماندا، بە دەنگێکی بەرز دەیگوت: «قوڕبەسەرتان! قوڕبەسەرتان! ئەی دانیشتووانی سەر زەوی، قوڕبەسەرتان! کاتێک ئەو سێ فریشتەیەی کە خەریکن کەڕەناکانیان لێدەدەن، چی بەسەر زەوی دەهێنن!»