ئاشکراکردن 9:6-17
ئاشکراکردن 9:6-17 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
کاتێک مۆری پێنجەمی کردەوە، لەژێر قوربانگادا ڕۆحی ئەوانەم بینی لەبەر پەیامی خودا و لەبەر ئەو شایەتییەی لەلایان بوو کوژرابوون. بە دەنگێکی بەرز هاواریان کرد و گوتیان: «ئەی یەزدانی باڵادەست، پیرۆز و ڕاست، هەتا کەی حوکمیان نادەیت و تۆڵەی خوێنی ئێمە لە دانیشتووانی سەر زەوی ناستێنی؟» جا هەریەکەیان جلێکی سپییان درایێ و پێیان گوترا ماوەیەک بحەسێنەوە، هەتا بەندە هاوکارەکان و خوشک و براکانیان کە وەک ئەوان دەکوژرێن تەواو دەبن. تەماشام کرد کە مۆری شەشەمی کردەوە، بوومەلەرزەیەکی گەورە ڕوویدا و خۆر وەک جلوبەرگی ماتەم ڕەش هەڵگەڕا، مانگیش وەک خوێن سوور هەڵگەڕا و ئەستێرەکانی ئاسمان کەوتنە زەوی، وەک دار هەنجیر کاتێک بایەکی توند دەیهەژێنێت، بەرەکەی دەکەوێت. ئاسمان وەک تۆمارێکی لوولکراو لەبەرچاو ون بوو، هیچ چیا و دوورگەیەک لە شوێنی خۆی نەما. پاشایانی سەر زەوی و گەورە و سوپاسالار و دەوڵەمەند و بەهێز و هەموو کۆیلە و ئازادێک، خۆیان لە ئەشکەوت و تاشەبەردی چیادا حەشار دا. بە چیا و بەردیان دەگوت: «بکەونە سەرمان تاکو لە ڕووی دانیشتووی سەر تەختەکە و تووڕەیی بەرخەکە بمانشارنەوە! چونکە ڕۆژی تووڕەبوونە گەورەکەیان هاتووە و کێ دەتوانێت خۆی ڕابگرێت؟»
ئاشکراکردن 9:6-17 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ مۆری پێنجه‌می كرده‌وه، له ژێر قوربانگادا ڕووحی ئه‌وانه‌م بینی كه له‌پێناوی وشه‌ی خودا و له‌پێناوی ئه‌و گه‌واهییه‌ی له‌لایان بوو كوژرابوون. به ده‌نگێكی مه‌زن هاواریان كرد و وتیان: “ئه‌ی گه‌وره و پارسا و ڕه‌وا، هه‌تا كه‌ی حوكمیان ناده‌یت و تۆڵه‌ی خوێنی ئێمه له دانیشتووانی زه‌وی ناستێنیت؟” جا هه‌ریه‌كه‌یان جلێكی سپییان پێدرا و پێیان وترا ماوه‌یه‌ک بسره‌ون، تاكو به‌نده هاوكاره‌كان و براكانیان كه وه‌ک ئه‌وان ده‌كوژرێن ته‌واو ده‌بن. سه‌یرم كرد كه مۆری شه‌شه‌می كرده‌وه، بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی مه‌زن ڕوویدا و خۆر وه‌ک به‌رگی ماته‌م ڕه‌ش هه‌ڵگه‌ڕا، مانگیش وه‌ک خوێن سوور هه‌ڵگه‌ڕا، ئه‌ستێره‌كانی ئاسمان كه‌وتنه زه‌وی، وه‌ک دارهه‌نجیر كاتێ بایه‌كی توند ده‌یهه‌ژێنێت، به‌ره‌كه‌ی ده‌كه‌وێت. ئاسمان وه‌ک پێچراو كه‌رت بوو، هیچ چیا و دوورگه‌یه‌ک له شوێنی خۆی نه‌ما. پاشایانی زه‌وی و سوپاسالاره‌كان و ده‌وڵه‌مه‌ندان و میره‌كان و به‌هێزه‌كان و هه‌موو كۆیله و ئازادێک، خۆیان له ئه‌شكه‌وت و تاشه‌به‌ردی چیا حه‌شار دا، به چیا و به‌رده‌كانیان ده‌ووت: “بكه‌ونه سه‌رمان تاكو له‌ڕووی دانیشتووی سه‌ر ته‌خت و تووڕه‌یی كاوڕه‌كه بمانشارنه‌وه! چونكه ڕۆژی تووڕه‌بوونه مه‌زنه‌كه‌ی هاتووه. كێ ده‌توانێت ڕاوه‌ستێت؟”.