لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

بینین 6

6
1 سه‌یرم كرد كه‌ كاوڕه‌كه‌ یه‌كێک له‌ حه‌وت مۆره‌كه‌ی كرده‌وه‌. ئینجا گوێم لێبوو یه‌كێک له‌ چوار بوونه‌وه‌ره‌كه‌ به‌ ده‌نگێكی وه‌ک هه‌وره‌تریشقه‌ وتی: “وه‌ره ته‌ماشا بكه‌‌”! 2 سه‌یرم كرد ماینێكی سپیم بینی، سواره‌كه‌ی كه‌وانێكی به‌ده‌سته‌وه‌ بوو و تاجێكی پێدرابوو، به‌ سه‌ركه‌وتنه‌وه‌ ده‌رچوو تاكو سه‌ربكه‌وێت.
3 كاتێ مۆری دووه‌می كرده‌وه‌، گوێم له‌ بوونه‌وه‌ری دووه‌م بوو وتی: “وه‌ره‌ ته‌ماشا بكه‌!” 4 ماینێكی دیكه‌ی سوور ده‌رچوو، سواره‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پێی درابوو ئاشتی له‌ زه‌ویدا هه‌ڵبگرێت، تاكو خه‌ڵک یه‌كتری بكوژن. هه‌روه‌ها شمشێرێكی مه‌زنی پێدرابوو.
5 كاتێ مۆری سێیه‌می كرده‌وه‌، گوێم لێبوو بوونه‌وه‌ری سێیه‌م وتی: “وه‌ره‌ ته‌ماشا بكه‌!” سه‌یرم كرد، ماینێكی ڕه‌شم بینی، سواره‌كه‌ی ته‌رازوویه‌كی به‌ده‌سته‌وه‌ بوو. 6 گوێم لێبوو ده‌نگێک له‌ناوه‌ڕاستی چوار بوونه‌وه‌ره‌كه‌وه‌ ده‌یووت: “یه‌ک ڕبه‌ گه‌نم به‌ دینارێک، سێ ڕبه‌ جۆ به‌ دینارێک، به‌ڵام زیان به‌ ڕۆن و مه‌یه‌كه‌ مه‌گه‌یه‌نه‌”.
7 كاتێ مۆری چواره‌می كرده‌وه‌، گوێم له‌ ده‌نگی بوونه‌وه‌ری چواره‌م بوو وتی: “وه‌ره‌ ته‌ماش بكه‌!” 8 سه‌یرم كرد، ماینێكی سه‌وزم بینی، سواره‌كه‌ی ناوی مه‌رگ بوو، دۆڵی بێبن دوای كه‌وتبوو. ده‌سه‌ڵاتیان پێدرابوو چاره‌كی زه‌وی به‌ شمشێر و برسیێتی و مه‌رگ بكوژن، هه‌روه‌ها به‌ دڕنده‌كانی زه‌وی.
9 كاتێ مۆری پێنجه‌می كرده‌وه‌، له‌ ژێر قوربانگادا ڕووحی ئه‌وانه‌م بینی كه‌ له‌پێناوی وشه‌ی خودا و له‌پێناوی ئه‌و گه‌واهییه‌ی له‌لایان بوو كوژرابوون. 10 به‌ ده‌نگێكی مه‌زن هاواریان كرد و وتیان: “ئه‌ی گه‌وره‌ و پارسا و ڕه‌وا، هه‌تا كه‌ی حوكمیان ناده‌یت و تۆڵه‌ی خوێنی ئێمه‌ له‌ دانیشتووانی زه‌وی ناستێنیت؟” 11 جا هه‌ریه‌كه‌یان جلێكی سپییان پێدرا و پێیان وترا ماوه‌یه‌ک بسره‌ون، تاكو به‌نده‌ هاوكاره‌كان و براكانیان كه‌ وه‌ک ئه‌وان ده‌كوژرێن ته‌واو ده‌بن.
12 سه‌یرم كرد كه‌ مۆری شه‌شه‌می كرده‌وه‌، بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی مه‌زن ڕوویدا و خۆر وه‌ک به‌رگی ماته‌م ڕه‌ش هه‌ڵگه‌ڕا، مانگیش وه‌ک خوێن سوور هه‌ڵگه‌ڕا، 13 ئه‌ستێره‌كانی ئاسمان كه‌وتنه‌ زه‌وی، وه‌ک دارهه‌نجیر كاتێ بایه‌كی توند ده‌یهه‌ژێنێت، به‌ره‌كه‌ی ده‌كه‌وێت. 14 ئاسمان وه‌ک پێچراو كه‌رت بوو، هیچ چیا و دوورگه‌یه‌ک له‌ شوێنی خۆی نه‌ما. 15 پاشایانی زه‌وی و سوپاسالاره‌كان و ده‌وڵه‌مه‌ندان و میره‌كان و به‌هێزه‌كان و هه‌موو كۆیله‌ و ئازادێک، خۆیان له‌ ئه‌شكه‌وت و تاشه‌به‌ردی چیا حه‌شار دا، 16 به‌ چیا و به‌رده‌كانیان ده‌ووت: “بكه‌ونه‌ سه‌رمان تاكو له‌ڕووی دانیشتووی سه‌ر ته‌خت و تووڕه‌یی كاوڕه‌كه‌ بمانشارنه‌وه‌! 17 چونكه‌ ڕۆژی تووڕه‌بوونه‌ مه‌زنه‌كه‌ی هاتووه‌. كێ ده‌توانێت ڕاوه‌ستێت؟”.

دیاریکراوەکانی ئێستا:

بینین 6: PNTZS

بەرچاوکردن

هاوبەشی بکە

لەبەرگرتنەوە

None

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە