ئاشکراکردن 7:6-11
ئاشکراکردن 7:6-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ مۆری چواره‌می كرده‌وه، گوێم له ده‌نگی بوونه‌وه‌ری چواره‌م بوو وتی: “وه‌ره ته‌ماش بكه!” سه‌یرم كرد، ماینێكی سه‌وزم بینی، سواره‌كه‌ی ناوی مه‌رگ بوو، دۆڵی بێ‌بن دوای كه‌وتبوو. ده‌سه‌ڵاتیان پێ‌درابوو چاره‌كی زه‌وی به شمشێر و برسیێتی و مه‌رگ بكوژن، هه‌روه‌ها به دڕنده‌كانی زه‌وی. كاتێ مۆری پێنجه‌می كرده‌وه، له ژێر قوربانگادا ڕووحی ئه‌وانه‌م بینی كه له‌پێناوی وشه‌ی خودا و له‌پێناوی ئه‌و گه‌واهییه‌ی له‌لایان بوو كوژرابوون. به ده‌نگێكی مه‌زن هاواریان كرد و وتیان: “ئه‌ی گه‌وره و پارسا و ڕه‌وا، هه‌تا كه‌ی حوكمیان ناده‌یت و تۆڵه‌ی خوێنی ئێمه له دانیشتووانی زه‌وی ناستێنیت؟” جا هه‌ریه‌كه‌یان جلێكی سپییان پێدرا و پێیان وترا ماوه‌یه‌ک بسره‌ون، تاكو به‌نده هاوكاره‌كان و براكانیان كه وه‌ک ئه‌وان ده‌كوژرێن ته‌واو ده‌بن.
ئاشکراکردن 7:6-11 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کاتێک بەرخەکە مۆری چوارەمی کردەوە، گوێم لە دەنگی بوونەوەری چوارەم بوو گوتی: «وەرە!» تەماشام کرد، ئەسپێکی زەردباوم بینی، سوارەکەی ناوی «مردن» بوو، یەکێکی دیکە بە ناوی «جیهانی مردووان» دوای کەوتبوو. هەردووکیان دەسەڵاتیان پێ‌درابوو کە چارەکی دانیشتووانی زەوی بە شمشێر و قاتوقڕی و دەرد و بە دڕندە کێوییەکانی زەوی بکوژن. کاتێک مۆری پێنجەمی کردەوە، لەژێر قوربانگادا ڕۆحی ئەوانەم بینی لەبەر پەیامی خودا و لەبەر ئەو شایەتییەی لەلایان بوو کوژرابوون. بە دەنگێکی بەرز هاواریان کرد و گوتیان: «ئەی یەزدانی باڵادەست، پیرۆز و ڕاست، هەتا کەی حوکمیان نادەیت و تۆڵەی خوێنی ئێمە لە دانیشتووانی سەر زەوی ناستێنی؟» جا هەریەکەیان جلێکی سپییان درایێ و پێیان گوترا ماوەیەک بحەسێنەوە، هەتا بەندە هاوکارەکان و خوشک و براکانیان کە وەک ئەوان دەکوژرێن تەواو دەبن.