لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ئاشکراکردن 1:6-6

ئاشکراکردن 1:6-6 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

سه‌یرم كرد كه‌ كاوڕه‌كه‌ یه‌كێک له‌ حه‌وت مۆره‌كه‌ی كرده‌وه‌. ئینجا گوێم لێبوو یه‌كێک له‌ چوار بوونه‌وه‌ره‌كه‌ به‌ ده‌نگێكی وه‌ک هه‌وره‌تریشقه‌ وتی: “وه‌ره ته‌ماشا بكه‌‌”! سه‌یرم كرد ماینێكی سپیم بینی، سواره‌كه‌ی كه‌وانێكی به‌ده‌سته‌وه‌ بوو و تاجێكی پێدرابوو، به‌ سه‌ركه‌وتنه‌وه‌ ده‌رچوو تاكو سه‌ربكه‌وێت. كاتێ مۆری دووه‌می كرده‌وه‌، گوێم له‌ بوونه‌وه‌ری دووه‌م بوو وتی: “وه‌ره‌ ته‌ماشا بكه‌!” ماینێكی دیكه‌ی سوور ده‌رچوو، سواره‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پێی درابوو ئاشتی له‌ زه‌ویدا هه‌ڵبگرێت، تاكو خه‌ڵک یه‌كتری بكوژن. هه‌روه‌ها شمشێرێكی مه‌زنی پێدرابوو. كاتێ مۆری سێیه‌می كرده‌وه‌، گوێم لێبوو بوونه‌وه‌ری سێیه‌م وتی: “وه‌ره‌ ته‌ماشا بكه‌!” سه‌یرم كرد، ماینێكی ڕه‌شم بینی، سواره‌كه‌ی ته‌رازوویه‌كی به‌ده‌سته‌وه‌ بوو. گوێم لێبوو ده‌نگێک له‌ناوه‌ڕاستی چوار بوونه‌وه‌ره‌كه‌وه‌ ده‌یووت: “یه‌ک ڕبه‌ گه‌نم به‌ دینارێک، سێ ڕبه‌ جۆ به‌ دینارێک، به‌ڵام زیان به‌ ڕۆن و مه‌یه‌كه‌ مه‌گه‌یه‌نه‌”.

ئاشکراکردن 1:6-6 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

سەیرم کرد کە بەرخەکە یەکێک لە حەوت مۆرەکەی کردەوە. ئینجا گوێم لێبوو یەکێک لە چوار بوونەوەرەکە بە دەنگێکی وەک هەورەگرمە گوتی: «وەرە!» تەماشام کرد و ئەسپێکی سپیم بینی. سوارەکەی کەوانێکی بەدەستەوە بوو و تاجێکی پێدرابوو، بە سەرکەوتنەوە دەرچوو تاکو سەربکەوێت. کاتێک بەرخەکە مۆری دووەمی کردەوە، گوێم لە بوونەوەری دووەم بوو گوتی: «وەرە!» ئەسپێکی دیکەی سووری درەوشاوە هاتە پێشەوە، سوارەکەی دەسەڵاتی پێدرابوو ئاشتی لە زەویدا نەهێڵێت تاکو خەڵک یەکتری بکوژن. هەروەها شمشێرێکی گەورەی پێدرابوو. کاتێک بەرخەکە مۆری سێیەمی کردەوە، گوێم لێبوو بوونەوەری سێیەم گوتی: «وەرە!» سەیرم کرد، ئەسپێکی ڕەشم بینی، سوارەکەی تەرازووێکی بەدەستەوە بوو. گوێم لێبوو دەنگێک لە ناوەڕاستی چوار بوونەوەرەکەدا دەیگوت: «یەک مشت گەنم بە دینارێک، سێ مشت جۆ بە دینارێک، بەڵام زیان بە ڕۆن و شەرابەکە مەگەیەنە.»