ئاشکراکردن 1:5-5
ئاشکراکردن 1:5-5 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لەلای ڕاستی دانیشتووی سەر تەختەکەوە تۆمارێکم بینی لەسەر هەردوو ڕووی نووسرا بوو، بە حەوت مۆریش مۆر کرابوو. هەروەها فریشتەیەکی بەهێزم بینی بە دەنگێکی بەرز هاواری دەکرد: «کێ شایستەی ئەوەیە تۆمارەکە بکاتەوە و مۆرەکانی بشکێنێت؟» کەس نەبوو، نە لە ئاسمان و نە لەسەر زەوی و نە لەژێر زەوی بتوانێت تۆمارەکە بکاتەوە یاخود تەماشای بکات. دەستم بە گریانێکی زۆر کرد، چونکە کەس شایستەی ئەوە نەبوو تۆمارەکە بکاتەوە یان تەماشای ناوەوەی بکات. یەکێک لە پیرەکان پێی گوتم: «مەگریێ، ئەوەتا ئەو شێرەی لە هۆزی یەهودایە و لە ڕەگی داودە سەرکەوتنی بەدەستهێنا، تۆمارەکە دەکاتەوە و حەوت مۆرەکەی دەشکێنێت.»
ئاشکراکردن 1:5-5 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له‌لای ڕاستی دانیشتووی سه‌ر ته‌خته‌كه‌وه سیپاره‌یه‌كه‌م بینی له به‌ر و له پشته‌وه نووسرا بوو، به حه‌وت مۆریش مۆر كرابوو. فریشته‌یه‌كی به‌هێزم بینی به ده‌نگێكی مه‌زن هاواری ده‌كرد: “كێ شایسته‌ی ئه‌وه‌یه سیپاره‌كه بكاته‌وه و مۆره‌كانی بشكێنێت؟” كه‌س نه‌بوو، نه له ئاسمان و نه له‌سه‌ر زه‌وی و نه له ژێر زه‌وی بتوانێت سیپاره‌كه بكاته‌وه یاخود ته‌ماشای بكات. ده‌ستم به گریانێكی زۆر كرد، چونكه كه‌س شایسته‌ی ئه‌وه نه‌بوو سیپاره‌كه بكاته‌وه یان ته‌ماشای بكات. یه‌كێک له پیره‌كان پێی وتم: “مه‌گری، ئه‌وه‌تا ئه‌و شێره‌ی له هۆزی ئيهوودایه و له ڕه‌گی داویده سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، سیپاره‌كه ده‌كاته‌وه و حه‌وت مۆره‌كه‌ی ده‌شكێنێت”.