ئاشکراکردن 9:21-27
ئاشکراکردن 9:21-27 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
یەکێک لەو حەوت فریشتەیەی حەوت جامەکەیان پێ‌بوو کە بە دوایین حەوت دەردەکە پڕکرابوون، هات بۆ لام و پێی گوتم: «وەرە بووکەکەت پیشان بدەم، ژنی بەرخەکە.» بە ڕۆحی پیرۆز بردمی بۆ چیایەکی گەورە و بەرز، ئۆرشەلیمی شارە پیرۆزەکەی پیشاندام کە لە ئاسمانەوە لەلایەن خوداوە دەهاتە خوارەوە. شکۆی خودای هەبوو، درەوشانەوەی وەک گرانبەهاترین بەرد، وەک یەشب، ڕوون وەک کریستاڵ. شوورایەکی گەورە و بەرز و دوازدە دەرگای هەبوو، لەسەر دەرگاکان دوازدە فریشتە هەبوون، ناوی دوازدە هۆزەکەی کوڕانی ئیسرائیل لەسەر دەرگاکان نووسرابوون. لە ڕۆژهەڵاتەوە سێ دەرگا هەبوون، لە باکوورەوە سێ دەرگا، لە باشوورەوە سێ دەرگا، لە ڕۆژئاواوە سێ دەرگا. شوورای شارەکە دوازدە بناغەی هەبوو، دوازدە ناو لە سەریان هەبوو، ناوی دوازدە نێردراوەکەی بەرخەکە. ئەو فریشتەیەی لەگەڵم دەدوا دارێکی پێوانەی زێڕینی پێ‌بوو، تاکو شارەکە و دەرگاکانی و شووراکەی بپێوێت. شارەکە بە چوار گۆشەیی دانرابوو، درێژییەکەی هێندەی پانییەکەی بوو. شارەکەی بە دارەکە پێوا، دوازدە هەزار ستادیا بوو، درێژی و پانی و بەرزییەکەی یەکسان بوون. شووراکەشی پێوا، سەد و چل و چوار باڵ بوو بە باڵی مرۆڤ کە فریشتەکە بەکاریدەهێنا. بینای شووراکە لە یەشب بوو، شارەکەش لە زێڕی بێگەرد بوو، وەک شووشەی ساف. بناغەکانی شوورای شارەکە بە هەموو بەردێکی گرانبەها ڕازێنرابووەوە. بناغەی یەکەم یەشب، دووەم یاقووتی شین، سێیەم یاقووتی سپی، چوارەم زمروود، پێنجەم شیلانە، شەشەم یاقووتی سوور، حەوتەم زەبەرجەد، هەشتەم زمروودی سەوز، نۆیەم یاقووتی زەرد، دەیەم یاقووتی سەوز، یازدەیەم یاقووتی زەعفەرانی، دوازدەیەم جەمشت. دوازدە دەرگاکەش دوازدە مروارین، هەر دەرگایەک لە یەک دەنکە مرواری بوو. شەقامی شارەکە لە زێڕی بێگەرد بوو وەک شووشەی ڕۆشن. پەرستگام تێیدا نەبینی، چونکە یەزدانی پەروەردگاری هەرە بەتوانا لەگەڵ بەرخەکە پەرستگای ئەون. شارەکەش پێویستی بە خۆر و مانگ نییە بەسەریدا بدرەوشێنەوە، چونکە شکۆی خودا ڕووناکی کردووەتەوە و بەرخەکە چرایەتی. نەتەوەکان بە ڕووناکییەکەی دەڕۆن و پاشاکانی زەوی شکۆی خۆیانی بۆ دەهێنن. دەرگاکانی بە ڕۆژ هەرگیز داناخرێن، چونکە لەوێ شەو دانایەت. شکۆ و ڕێزی نەتەوەکانیشی بۆ دەهێنن. هیچ شتێکی گڵاو و هیچ کەسێکی قێزەون و درۆزن ناچنە ناوی، بەڵکو تەنها ئەوانەی کە ناویان لە پەڕتووکی ژیانی بەرخەکەدا نووسراوە.
ئاشکراکردن 9:21-27 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
پاشان یه‌كێک له‌و حه‌وت فریشته‌یه‌ی حه‌وت جامه‌كه‌یان پێیه كه به دوایین حه‌وت ده‌رده‌كه پڕكراون، له‌گه‌ڵم دوا، وتی: “وه‌ره بووكه‌كه‌ت پیشان ده‌ده‌م، ژنی كاوڕه‌كه”. به ڕووح بردمی بۆ چیایه‌كی مه‌زن و به‌رز، شاره مه‌زنه‌كه، یروشلایمی پارسا‌ی پیشاندام، له ئاسمانه‌وه له‌لایه‌ن خودا ده‌هاته خواره‌وه. شكۆی خودای هه‌بوو، دره‌وشانه‌وه‌ی وه‌ک گرانبه‌هاترین به‌رد، وه‌ک یه‌شب، ڕوون وه‌ک شووشه. شوورایه‌كی مه‌زن و به‌رز و دوازده ده‌رگای هه‌بوو، له‌سه‌ر ده‌رگاكان دوازده فریشته هه‌بوون، ناوی دوازده هۆزه‌كه‌ی ڕۆڵه‌كانی ئیسڕائیل له‌سه‌ر ده‌رگاكان نووسرابوون. له خۆرهه‌ڵاته‌وه سێ ده‌رگا، له باكووره‌وه سێ ده‌رگا، له باشووره‌وه سێ ده‌رگا، له خۆرئاواوه سێ ده‌رگا بوون. شوورای شاره‌كه دوازده بناغه‌ی هه‌بوو، دوازده ناو له سه‌ریان هه‌بوو، ناوی دوازده په‌یامبه‌ره‌كه‌ی كاوڕه‌كه. ئه‌و فریشته‌یه‌ی له‌گه‌ڵم ده‌دووا دارێكی پێوانه‌ی زێڕینی پێ‌بوو، تاكو شاره‌كه و ده‌رگاكانی و شووراكه‌ی بپێوێت. شاره‌كه به چوار گۆشه‌یی دانرابوو، درێژییه‌كه‌ی هێنده‌ی پانییه‌كه‌ی بوو. شاره‌كه‌ی به داره‌كه پێوا، دوازده هه‌زار ستادیا بوو، درێژی و پانی و به‌رزییه‌كه‌ی یه‌كسان بوون. شووره‌كه‌شی پێوا، سه‌د و چل و چوار باڵ بوو به باڵی مرۆڤ كه فریشته‌كه به‌كاری ده‌هێنا. بینای شووراكه له یه‌شب بوو، شاره‌كه‌ش له زێڕی ساف بوو، وه‌ک شووشه‌ی ساف. بناغه‌كانی شوورای شاره‌كه به هه‌موو به‌ردێكی گرانبه‌ها ڕازابووه‌وه. بناغه‌ی یه‌كه‌م یه‌شب، دووه‌م یاقووتی شین، سێیه‌م عه‌قیقی سپی، چواره‌م زمروود، پێنجه‌م شیلانه، شه‌شه‌م عه‌قیقی سوور، حه‌وته‌م زه‌به‌رجه‌د، هه‌شته‌م زمروودی سه‌وز، نۆیه‌م یاقووتی زه‌رد، ده‌یه‌م عه‌قیقی سه‌وز، یازده‌یه‌م یاقووتی زه‌عفه‌رانی، دوازده‌یه‌م جه‌مشت. دوازده ده‌رگاكه‌ش دوازده مروارین، هه‌ر ده‌رگایه‌ک له یه‌ک ده‌نكه مرواری بوو. بازاڕی شاره‌كه له زێڕی ساف بوو وه‌ک شووشه‌ی ڕوون. په‌رستگام تیایدا نه‌بینی، چونكه په‌روه‌ردگار خودای توانادار به‌سه‌ر هه‌موو شتێک، له‌گه‌ڵ كاوڕه‌كه په‌رستگای ئه‌ون. شاره‌كه‌ش پێویستی به خۆر و مانگ نییه به‌سه‌ریدا بدره‌وشێنه‌وه، چونكه شكۆی خودا ڕووناكی كردۆته‌وه و كاوڕه‌كه چرایه‌تی. گه‌لی ڕزگاربووان به ڕووناكییه‌كه‌ی ڕێ ده‌كه‌ن، پاشاكانی زه‌وی شكۆی خۆیانی بۆ ده‌هێنن. ده‌رگاكانی به ڕۆژ هه‌رگیز داناخرێن، چونكه له‌وێ شه‌و دانایه‌ت. شكۆ و ڕێزی نه‌ته‌وه‌كانیشی بۆ ده‌هێنن. هیچ شتێكی گڵاو ناچێته ناوی، نه‌ک ئه‌وانه‌ی قێزه‌وه‌نن و درۆزنن، به‌ڵكو ته‌نها ئه‌وانه‌ی كه ناویان له سیپاره‌ی ژیانی كاوڕه‌كه‌دا نووسراوه.