ئاشکراکردن 7:20-10
ئاشکراکردن 7:20-10 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کاتێک هەزار ساڵەکە تەواو دەبێت شەیتان لە بەندیخانە ئازاد دەکرێت و دێتە دەرەوە تاکو نەتەوەکانی چوارگۆشەی زەوی چەواشە بکات، گۆگ و ماگۆگ، تاکو بۆ جەنگ کۆیان بکاتەوە، ئەوانەی ژمارەیان وەک لمی دەریایە. بەسەر پانتایی زەویدا بڵاو بوونەوە و ئۆردوگای گەلی خودا، واتا شارە خۆشەویستەکەی خودایان گەمارۆ دا، بەڵام ئاگر لە ئاسمانەوە هاتە خوارەوە و هەڵیلووشین. ئەو ئیبلیسەی چەواشەی دەکردن فڕێدرایە دەریاچەی ئاگر و گۆگرد، کە دڕندەکە و پێغەمبەرە درۆزنەکەی لێیە. هەتاهەتایە شەو و ڕۆژ ئازار دەدرێن.
ئاشکراکردن 7:20-10 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ هه‌زار ساڵه‌كه ته‌واو ده‌بێت، شه‌یتان له زیندانه‌كه‌ی ئازاد ده‌كرێت. ده‌رده‌چێت تاكو نه‌ته‌وه‌كانی چوارگۆشه‌ی زه‌وی چه‌واشه بكات: جووج و ماجووج، تاكو بۆ جه‌نگ كۆیان بكاته‌وه، ئه‌وانه‌ی ژماره‌یان وه‌ک لمی ده‌ریایه. سه‌ركه‌وتنه سه‌ر پانتایی زه‌وی، ئۆردوگای پارسا‌كان، شاره خۆشه‌ویسته‌كه‌یان گه‌مارۆ دا، جا ئاگرێک له ئاسمانه‌وه هاته خواره‌وه و خواردیانی. ئه‌و ئیبلیسه‌ی چه‌واشه‌ی ده‌كردن، فڕێدرایه ده‌ریاچه‌ی ئاگر و گۆگرد، كه دڕنده‌كه و پێغه‌مبه‌ره درۆزنه‌كه‌ی لێیه. شه‌و و ڕۆژ تاهه‌تایه ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن.