بینین 20
20
1 فریشته‌یه‌كم بینی له ئاسمانه‌وه داده‌به‌زی و كلیلی دۆڵی بێ‌بنی پێ‌بوو، زنجیرێكی مه‌زنیشی به‌ده‌سته‌وه بوو. 2 ئه‌ژدیهاكه‌ی ده‌ستگیر كرد، ماره دێرینه‌كه كه ئیبلیس و شه‌یتانه، هه‌زار ساڵ به‌ستییه‌وه. 3 فڕێیدایه دۆڵی بێ‌بن و ده‌رگای له‌سه‌ر داخست و مۆرێكی لێدا، تاكو ئیتر نه‌ته‌وه‌كان چه‌واشه نه‌كات، تاكو هه‌زار ساڵه‌كه ته‌واو ده‌بێت. پاش ئه‌مه ده‌بێت بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م ئازاد بكرێت.
4 چه‌ند ته‌ختێكم بینی و ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ری دانیشتن ده‌سه‌ڵاتی حوكمدانیان پێدرا. هه‌روه‌ها گیانی ئه‌وانه‌م بینی كه له‌پێناوی گه‌واهیی ئیشۆع و له‌پێناوی وشه‌ی خودا كوژرابوون، ئه‌وانه كڕنۆشیان بۆ دڕنده‌كه و وێنه‌كه‌ی نه‌بردبوو، نیشانه‌ی نێوچه‌وان و سه‌ر ده‌ستیان وه‌رنه‌گرتبوو. جا زیندووبوونه‌وه و هه‌زار ساڵ له‌گه‌ڵ مه‌سیحدا حوكمڕانییان كرد. 5 به‌ڵام مردووه‌كانی دیكه تاكو هه‌زار ساڵه‌كه ته‌واو بوو بۆ ژیان نه‌گه‌ڕانه‌وه. ئه‌مه هه‌ستانه‌وه‌ی یه‌كه‌مه. 6 ئه‌وه‌ی له هه‌ستانه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا به‌شی هه‌بێت داڕشتكراو و پارسایه. ئه‌وانه مه‌رگی دووه‌م ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ریاندا نییه، به‌ڵكو ده‌بنه كاهینی خودا و مه‌سیح، هه‌زار ساڵ له‌گه‌ڵیدا حوكمڕانی ده‌كه‌ن.
7 كاتێ هه‌زار ساڵه‌كه ته‌واو ده‌بێت، شه‌یتان له زیندانه‌كه‌ی ئازاد ده‌كرێت. 8 ده‌رده‌چێت تاكو نه‌ته‌وه‌كانی چوارگۆشه‌ی زه‌وی چه‌واشه بكات: جووج و ماجووج، تاكو بۆ جه‌نگ كۆیان بكاته‌وه، ئه‌وانه‌ی ژماره‌یان وه‌ک لمی ده‌ریایه. 9 سه‌ركه‌وتنه سه‌ر پانتایی زه‌وی، ئۆردوگای پارسا‌كان، شاره خۆشه‌ویسته‌كه‌یان گه‌مارۆ دا، جا ئاگرێک له ئاسمانه‌وه هاته خواره‌وه و خواردیانی. 10 ئه‌و ئیبلیسه‌ی چه‌واشه‌ی ده‌كردن، فڕێدرایه ده‌ریاچه‌ی ئاگر و گۆگرد، كه دڕنده‌كه و پێغه‌مبه‌ره درۆزنه‌كه‌ی لێیه. شه‌و و ڕۆژ تاهه‌تایه ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن.
11 پاشان ته‌ختێكی گه‌وره‌ی سپیم بینی و ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری دانیشتبوو، زه‌وی و ئاسمان له‌به‌ر ڕووی هه‌ڵاتبوون، هیچ شوێنیان نه‌دۆزرایه‌وه! 12 مردووه‌كانم بینی به گه‌وره و بچووكه‌وه له‌به‌رده‌م خودا ڕاوه‌ستابوون، سیپاره‌كان كرانه‌وه. سیپاره‌یه‌كی دیكه‌ش كه سیپاره‌ی ژیانه كرابووه‌وه. مردووه‌كان به‌گوێره‌ی كرده‌وه‌كانیان به‌وه‌ی له سیپاره‌كان نووسراوه حوكم دران. 13 ده‌ریاش مردووه‌كانی ناوخۆی ڕاده‌ست كرد، هه‌روه‌ها مه‌رگ و دۆڵی بێ‌بن مردووه‌كانی خۆیان ڕاده‌ست كرد و هه‌ریه‌كه و به‌گوێره‌ی كرده‌وه‌كانی حوكم درا. 14 مه‌رگ و دۆڵی بێ‌بن فڕێدرانه ده‌ریاچه‌ی ئاگره‌كه‌وه. ئه‌م ده‌ریاچه‌ی ئاگره مه‌رگی دووه‌مه. 15 هه‌ر كه‌سێک ناوی له سیپاره‌ی ژیاندا نه‌دۆزرایه‌وه نووسرابێت، فڕێدرایه ده‌ریاچه‌ی ئاگره‌كه.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
بینین 20: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
![None](/_next/image?url=https%3A%2F%2Fimageproxy.youversionapi.com%2F58%2Fhttps%3A%2F%2Fweb-assets.youversion.com%2Fapp-icons%2Fckb.png&w=128&q=75)
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧