ئاشکراکردن 18:2-27
ئاشکراکردن 18:2-27 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بۆ فریشته‌ی وارگه‌ی تیئۆتیڕا، بنووسه: “ڕۆڵه‌ی خودا، ئه‌وه‌ی چاوه‌كانی وه‌ک گڕی ئاگره و پێیه‌كانی وه‌ک مسی خاوێنه، ده‌فه‌رمووێ: ئاگام له كردار و خۆشویستن و ڕاژه و باوه‌ڕ و دانبه‌خۆداگرتنته. كاره‌كانی ئه‌م دواییه‌ت له‌وانه‌ی یه‌كه‌مت زیاترن. به‌ڵام ئه‌مه‌م له‌سه‌رت هه‌یه: تۆ ڕێت به‌و ژنه داوه كه ئیزبله كه‌وا ده‌ڵێت: من پێغه‌مبه‌رم، به‌نده‌كانم فێرده‌كات و چه‌واشه‌یان ده‌كات تاكو داوێنپیسی بكه‌ن و له‌و قوربانیه بخۆن كه بۆ بت سه‌ربڕاوه. كاتم پێی‌دابوو تاكو تۆبه له داوێنپیسیه‌كه‌ی بكات، به‌ڵام تۆبه بكات. ئه‌وه‌تا فڕێیده‌ده‌مه سه‌ر نوێن و ئه‌وانه‌ی داوێنپیسییان له‌گه‌ڵیدا كردووه له ته‌نگانه‌یه‌كی مه‌زن ده‌بن، ئه‌گه‌ر له كرداریان تۆبه نه‌كه‌ن. هه‌روه‌ها منداڵه‌كانی به مه‌رگ ده‌كوژم، جا هه‌موو وارگه‌كانیش ده‌زانن من پشكێنه‌ری مێشک و دڵه‌كانم، هه‌ر یه‌كێكیشتان به‌گوێره‌ی كاره‌كانی ده‌یده‌مێ. به‌ڵام به ئێوه ده‌ڵێم، و به‌وانه‌ی له تیئۆتیڕا ماونه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ی ئه‌م فێركردنه‌یان نییه و به قووڵایی شه‌یتانیان نه‌زانیوه، وه‌ک ده‌ڵێن: من بارێكی دیكه‌تان ناخه‌مه سه‌ر به‌ڵكو ئه‌وه‌ی هه‌تانه ده‌ستی پێوه بگرن، تاكو دێم. ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت و كاره‌كانی من تاكو پایان بپارێزێت، ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌كاندا ده‌ده‌مێ به گۆچانێكی ئاسنین به‌ڕێوه‌یان ده‌بات، وه‌ک گۆزه‌ی گڵین وردوخاشیان ده‌كات، وه‌ک منیش له باوكمه‌وه ده‌سه‌ڵاتم وه‌رگرتووه.
ئاشکراکردن 18:2-27 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بۆ فریشتەی کڵێساکەی سیاتیرا بنووسە: کوڕی خودا، ئەوەی چاوەکانی وەک گڕی ئاگرە و پێیەکانی وەک بڕۆنزی بریقەدارە، دەفەرموێ: «ئاگام لە کردار و خۆشەویستی و خزمەت و باوەڕ و دانبەخۆداگرتنتە. کارەکانی ئەم دواییەت لەوانەی یەکەم جارت زیاترن. «بەڵام ئەمەم لەسەرت هەیە: تۆ ڕێت بەو ژنە داوە کە ناوی ئیزابێلە، خۆی بە پێغەمبەر ناوببات، بەندەکانم فێردەکات و چەواشەیان دەکات تاکو داوێنپیسی بکەن و لەو خواردنە بخۆن کە بۆ بت کراوەتە قوربانی. کاتم پێی‌دابوو تاکو تۆبە بکات، بەڵام نەیویست تۆبە لە داوێنپیسی بکات. لەبەر ئەوە فڕێیدەدەمە سەر جێگا و نەخۆش دەکەوێ، هەروەها ئەگەر ئەوانەی داوێنپیسییان لەگەڵی کردووە لە کردارەکانیان تۆبە نەکەن، دەیانخەمە ناو تەنگانەیەکی گەورەوە. هەروەها منداڵەکانی بە مردن لەناودەبەم، هەموو کڵێساکانیش دەزانن من پشکێنەری مێشک و دڵەکانم، سزای هەر یەکێکیشتان بەگوێرەی کارەکانی دەدەم. «بەڵام بە ئێوە دەڵێم، ئەوانەی لە سیاتیرا ماونەتەوە، ئەوانەی ئەم فێرکردنەیان نییە و بە قووڵایی شەیتانیان نەزانیوە، وەک دەڵێن، من بارێکی دیکەتان ناخەمە سەر، تەنها ئەوەی هەتانە دەستی پێوە بگرن، هەتا دێم. «ئەوەی سەربکەوێت و هەتا کۆتایی کارەکانی من ئەنجام بدات، دەسەڵاتی بەسەر نەتەوەکاندا دەدەمێ، ﴿بە گۆچانێکی ئاسنین بەڕێوەیان دەبات، وەک گۆزەیەکی گڵین وردوخاشیان دەکات.﴾ هەروەک منیش لە باوکمەوە دەسەڵاتم وەرگرتووە.