لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

بینین 18:2-27

بینین 18:2-27 PNTZS

بۆ فریشته‌ی وارگه‌ی تیئۆتیڕا، بنووسه‌: “ڕۆڵه‌ی خودا، ئه‌وه‌ی چاوه‌كانی وه‌ک گڕی ئاگره‌ و پێیه‌كانی وه‌ک مسی خاوێنه‌، ده‌فه‌رمووێ: ئاگام له‌ كردار و خۆشویستن و ڕاژه‌ و باوه‌ڕ و دانبه‌خۆداگرتنته‌. كاره‌كانی ئه‌م دواییه‌ت له‌وانه‌ی یه‌كه‌مت زیاترن. به‌ڵام ئه‌مه‌م له‌سه‌رت هه‌یه‌: تۆ ڕێت به‌و ژنه‌ داوه‌ كه‌ ئیزبله‌ كه‌وا ده‌ڵێت: من پێغه‌مبه‌رم، به‌نده‌كانم فێرده‌كات و چه‌واشه‌یان ده‌كات تاكو داوێنپیسی بكه‌ن و له‌و قوربانیه‌ بخۆن كه‌ بۆ بت سه‌ربڕاوه‌. كاتم پێیدابوو تاكو تۆبه له‌ داوێنپیسیه‌كه‌ی‌ بكات، به‌ڵام تۆبه‌ بكات. ئه‌وه‌تا فڕێیده‌ده‌مه‌ سه‌ر نوێن و ئه‌وانه‌ی داوێنپیسییان له‌گه‌ڵیدا كردووه‌ له‌ ته‌نگانه‌یه‌كی مه‌زن ده‌بن، ئه‌گه‌ر له‌ كرداریان تۆبه‌ نه‌كه‌ن. هه‌روه‌ها منداڵه‌كانی به‌ مه‌رگ ده‌كوژم، جا هه‌موو وارگه‌كانیش ده‌زانن من پشكێنه‌ری مێشک و دڵه‌كانم، هه‌ر یه‌كێكیشتان به‌گوێره‌ی كاره‌كانی ده‌یده‌مێ. به‌ڵام به‌ ئێوه‌ ده‌ڵێم، و به‌وانه‌ی له‌ تیئۆتیڕا ماونه‌ته‌وه‌، ئه‌وانه‌ی ئه‌م فێركردنه‌یان نییه‌ و به‌ قووڵایی شه‌یتانیان نه‌زانیوه‌، وه‌ک ده‌ڵێن: من بارێكی دیكه‌تان ناخه‌مه‌ سه‌ر به‌ڵكو ئه‌وه‌ی هه‌تانه‌ ده‌ستی پێوه‌ بگرن، تاكو دێم. ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت و كاره‌كانی من تاكو پایان بپارێزێت، ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌كاندا ده‌ده‌مێ به‌ گۆچانێكی ئاسنین به‌ڕێوه‌یان ده‌بات، وه‌ک گۆزه‌ی گڵین وردوخاشیان ده‌كات، وه‌ک منیش له‌ باوكمه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتم وه‌رگرتووه‌.