ئاشکراکردن 7:17-14
ئاشکراکردن 7:17-14 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
فریشته‌كه پێی وتم: “بۆچی سه‌رسام بوویت؟ نهێنی ژنه‌كه و ئه‌و دڕنده‌یه‌ی هه‌ڵیگرتووه پێت ده‌ڵێم، كه حه‌وت سه‌ر و ده قۆچی هه‌یه: ئه‌و دڕنده‌یه‌ی بینیت هه‌بووه و ئێستا نییه، خه‌ریكه له دۆڵی بێ‌بن ده‌رده‌چێت و بۆ له‌ناوچوون ده‌ڕوات. دانیشتووانی زه‌وی، ئه‌وانه‌ی له دامه‌زراندنی جیهانه‌وه ناویان له سیپاره‌ی ژیاندا نه‌نووسراوه، سه‌رسامیان ده‌كات كه ده‌بینن دڕنده‌كه هه‌بووه و ئێستا نییه كه دێته‌وه‌ش. ئه‌مه‌یه هزری دانا! حه‌وت سه‌ره‌كه: حه‌وت چیان كه ژنه‌كه له‌سه‌ریان دانیشتووه، حه‌وت پاشاكه‌ش: پێنجیان كه‌وتن و یه‌كێكیان هه‌یه و ئه‌وی دیكه هێشتا نه‌هاتووه. كاتێكیش دێت پێویسته كه‌مێک بمێنێته‌وه. ئه‌و دڕنده‌یه‌ی هه‌بووه و ئێستا نییه هه‌شته‌مینه، به‌ڵام له حه‌وته‌كه‌یه و بۆ له‌ناوچوون ده‌ڕوات. ئه‌و ده قۆچه‌ی بینیت ده پاشان، هێشتا پاشایه‌تییان وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵام بۆ ماوه‌ی یه‌ک كاژێر له‌گه‌ڵ دڕنده‌كه وه‌كو پاشا ده‌سه‌ڵات وه‌رده‌گرن. ئه‌وانه یه‌ک مه‌به‌ستیان هه‌یه، هێز و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان ده‌ده‌نه دڕنده‌كه. ئه‌وانه له‌گه‌ڵ كاوڕه‌كه ده‌جه‌نگێن، كاوڕه‌كه ده‌یانبه‌زێنێت، چونكه په‌روه‌ردگاری په‌روه‌ردگارانه و پاشای پاشایانه، ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدان بانگكراو و بژارده و باوه‌ڕدارن”.
ئاشکراکردن 7:17-14 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
فریشتەکە پێی گوتم: «بۆ سەرسام بوویت؟ نهێنی ژنەکە و ئەو دڕندەیەشت پێ دەڵێم کە هەڵیگرتووە و حەوت سەر و دە شاخی هەیە. ئەو دڕندەیەی بینیت هەبووە و ئێستا نییە، خەریکە لە بیری بێ بن دەردەچێت و بۆ لەناوچوون دەڕوات. دانیشتووانی سەر زەوی، ئەوانەی لە دامەزراندنی جیهانەوە ناویان لە پەڕتووکی ژیاندا نەنووسراوە، کاتێک دڕندەکە دەبینن سەرسام دەبن، چونکە دڕندەکە پێشتر هەبووە و ئێستا نییە، بەڵام لە داهاتوودا دێتەوە. «ئەمە بانگەوازە بۆ مێشکی دانا: حەوت سەرەکە حەوت گردن کە ژنەکە لەسەریان دانیشتووە. حەوت پاشاکەش، پێنجیان کەوتن و یەکێکیان هەیە و ئەوی دیکە هێشتا نەهاتووە، کاتێکیش دێت پێویستە کەمێک بمێنێتەوە. ئەو دڕندەیەی هەبووە و ئێستا نییە هەشتەمینە، بەڵام لە حەوتەکەیە و بۆ لەناوچوون دەڕوات. «ئەو دە شاخەی بینیت دە پاشان، هێشتا شانشینیان وەرنەگرتووە، بەڵام بۆ ماوەی یەک کاتژمێر لەگەڵ دڕندەکە وەکو پاشا دەسەڵات وەردەگرن. ئەوانە یەک مەبەستیان هەیە، هێز و دەسەڵاتی خۆیان دەدەنە دڕندەکە. ئەوانە لەگەڵ بەرخەکە دەجەنگن و بەرخەکە دەیانبەزێنێت، چونکە گەورەی گەورانە و پاشای پاشایانە، ئەوانەی لەگەڵیدان بانگکراو و هەڵبژێردراو و دڵسۆزن.»