لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ئاشکراکردن 15:16-21

ئاشکراکردن 15:16-21 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

“ئه‌وه‌تا وه‌ک دزێک دێم! به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی بێدار ده‌بێت و پۆشاكه‌كانی ده‌پارێزێت، نه‌وه‌ک ئابڕووی ببینرێت و به‌ ڕووتی ڕێ بكات”. ئیتر له‌ شوێنێكدا كۆی كردنه‌وه‌ به‌ عیبری پێی ده‌ووترێ “هه‌رمه‌گدون”. فریشته‌ی حه‌وته‌م جامه‌كه‌ی خۆی ڕژانده‌ سه‌ر هه‌وا، ده‌نگێكی مه‌زن له‌ په‌رستگاكه‌ و له‌ ته‌خته‌كه‌وه‌ هات، وتی: “هاته‌ دی!” پاشان ده‌نگه‌ده‌نگ و بروسک هه‌وره‌تریشقه‌ په‌یدابوو. بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی مه‌زن ڕوویدا، ته‌نانه‌ت له‌وه‌ته‌ی خه‌ڵک له‌سه‌ر زه‌وین شتی وا ڕووی نه‌داوه‌، بوومه‌له‌رزه‌كه‌ زۆر مه‌زن بوو. شاره‌ مه‌زنه‌كه‌ بووه‌ سێ به‌ش، شاره‌كانی نه‌ته‌وه‌كانیش كه‌وتن. خوداش باڤلی مه‌زن به‌بیرهاته‌وه‌ تاكو جامی مه‌یی تووڕه‌یی خۆی پێی بدات. هه‌موو دوورگه‌كان هه‌ڵاتن و چیاكان نه‌مان. ته‌رزه‌یه‌كی مه‌زن كه‌ قورساییه‌كه‌ی یه‌ک تالنت ده‌بوو له‌ ئاسمانه‌وه‌ به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا باری. له‌تاو لێدانی ته‌رزه‌كه‌ كفریان به‌ خودا كرد، چونكه‌ لێدانه‌كه‌ی زۆر مه‌زن بوو.

ئاشکراکردن 15:16-21 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

مەسیح دەفەرموێ: «ئەوەتا وەک دزێک دێم! خۆزگە دەخوازرێت بەوەی ئێشک دەگرێت و جلوبەرگەکانی دەپارێزێت، نەوەک ئابڕووی ببینرێت و بە ڕووتی بڕوات.» پاشان ڕۆحەکان لە شوێنێکدا کۆی کردنەوە کە بە عیبری پێی دەگوترێ «هارمەگیدۆن». فریشتەی حەوتەم جامەکەی خۆی بە هەوادا ڕژاند، دەنگێکی بەرز لە پەرستگاکە و لە تەختەکەوە هات و گوتی: «هاتە دی!» پاشان هەورە بروسکە و دەنگەدەنگ و هەورەگرمە پەیدابوو، بوومەلەرزەیەکی گەورە ڕوویدا، تەنانەت لەو کاتەوەی خەڵک لەسەر زەوین شتی وا ڕووی نەداوە. بوومەلەرزەکە زۆر بەهێز بوو. شارە گەورەکە بووە سێ بەش، شارەکانی نەتەوەکانیش کەوتن. خوداش بابلی گەورەی بەبیر هاتەوە تاکو جامی شەرابی تووڕەیی هەڵچووی خۆی بداتێ. هەموو دوورگەکان ڕایانکرد و چیاکان نەدۆزرانەوە. تەرزەیەکی گەورە کە قورساییەکەی یەک تالنت‏ دەبوو لە ئاسمانەوە بەسەر خەڵکیدا باری، لەتاو لێدانی تەرزەکە کفریان بە خودا کرد، چونکە لێدانەکەی زۆر توند بوو.