ئاشکراکردن 12:16-14
ئاشکراکردن 12:16-14 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
فریشته‌ی شه‌شه‌م جامه‌كه‌ی ڕژانده سه‌ر ڕووباری گه‌وره، پڕات، له ئه‌نجامدا ئاوه‌كه‌ی وشكی كرد، تاكو ڕێگای پاشاكانی خۆرهه‌ڵات خۆش بكات. ئینجا سێ ڕووحی گڵاوی وه‌ک بۆقم بینی، له ده‌می ئه‌ژدیهاكه و ده‌می دڕنده‌كه و ده‌می پێغه‌مبه‌ره درۆزنه‌كه ده‌هاتن. چونكه ڕووحی شه‌یتانین په‌رجو ده‌كه‌ن، ده‌چنه لای پاشاكانی هه‌موو جیهان، تاكو بۆ جه‌نگ كۆیان بكه‌نه‌وه له‌و ڕۆژه مه‌زنه‌ی خودای توانادار به‌سه‌ر هه‌موو شتێک.
ئاشکراکردن 12:16-14 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
فریشتەی شەشەم جامەکەی ڕژاندە سەر ڕووباری گەورەی فورات، ئیتر ئاوەکە وشکی کرد، تاکو ڕێگای پاشاکانی ڕۆژهەڵات خۆش بکات. ئینجا سێ ڕۆحی پیسی وەک بۆقم بینی لە دەمی ئەژدیهاکە و دەمی دڕندەکە و دەمی پێغەمبەرە درۆزنەکە دەهاتنە دەرەوە. ئەوانە ڕۆحی شەیتانین کە پەرجوو دەکەن، دەچنە لای پاشاکانی هەموو جیهان، تاکو لەو ڕۆژە گەورەیەی خودای هەرە بەتوانادا بۆ جەنگ کۆیان بکەنەوە.