ئاشکراکردن 1:16-16
ئاشکراکردن 1:16-16 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئینجا له په‌رستگاكه‌وه گوێم له ده‌نگێكی مه‌زن بوو به حه‌وت فریشته‌كه‌ی ده‌فه‌رموو: “بڕۆن حه‌وت جامه‌كه‌ی تووڕه‌یی خودا به‌سه‌ر زه‌ویدا بڕێژنن”. فریشته‌ی یه‌كه‌م چوو و جامه‌كه‌ی خۆی به‌سه‌ر زه‌ویدا ڕژاند، جا دومه‌ڵی پیس و ئازاربه‌خشی په‌مه‌یی له‌وانه ده‌ركه‌وت كه نیشانه‌ی دڕنده‌كه‌یان هه‌ڵگرتبوو و كڕنۆشیان بۆ وێنه‌كه‌ی بردبوو. فریشته‌ی دووه‌میش جامه‌كه‌ی خۆی ڕژانده سه‌ر ده‌ریا، وه‌ک خوێنی مردووی لێهات، هه‌موو زینده‌وه‌رێكی نێو ده‌ریا مرد. فریشته‌ی سێیه‌م جامه‌كه‌ی خۆی ڕژانده سه‌ر ڕووبار و كانیاوه‌كان، بووه خوێن. گوێم له فریشته‌ی ئاوه‌كان بوو ده‌یووت: “تۆ دادپه‌روه‌ریت، ئه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌بووه و ده‌بێت، چونكه ئاوا حوكمت داوه، چونكه خوێنی پێغه‌مبه‌ران و پارساكانیان ڕشت، تۆش خوێنت پێدان بیخۆنه‌وه، چونكه شایانی ئه‌وه‌ن!” گوێم له یه‌كێكی دیكه بوو له قوربانگاكه‌وه ده‌یووت: “به‌ڵێ ئه‌ی په‌روه‌ردگار، خوداوه‌ندی توانادار به‌سه‌ر هه‌موو شتێک! حوكمه‌كانت ڕه‌وا و دادپه‌روه‌رن”. فریشته‌ی چواره‌م جامه‌كه‌ی خۆی ڕژانده سه‌ر خۆر، پێی درابوو خه‌ڵكی به ئاگر بسووتێنێت. خه‌ڵک به گه‌رمایه‌كی مه‌زن سووتان، كفریان به ناوی خودا كرد، ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ئه‌م ده‌ردانه‌دا هه‌یه، به‌ڵكو تۆبه‌یان نه‌كرد تاكو شكۆداری بكه‌ن. فریشته‌ی پێنجه‌م جامه‌كه‌ی ڕژانده سه‌ر ته‌ختی دڕنده‌كه، پاشایه‌تیه‌كه‌ی تاریک بوو، له‌تاو ئازار زمانی خۆیان ده‌گه‌ست. له‌تاو ئازار و برینیان كفریان به خودای ئاسمان كرد و تۆبه‌یان له كرده‌وه‌كانیان نه‌كرد. فریشته‌ی شه‌شه‌م جامه‌كه‌ی ڕژانده سه‌ر ڕووباری گه‌وره، پڕات، له ئه‌نجامدا ئاوه‌كه‌ی وشكی كرد، تاكو ڕێگای پاشاكانی خۆرهه‌ڵات خۆش بكات. ئینجا سێ ڕووحی گڵاوی وه‌ک بۆقم بینی، له ده‌می ئه‌ژدیهاكه و ده‌می دڕنده‌كه و ده‌می پێغه‌مبه‌ره درۆزنه‌كه ده‌هاتن. چونكه ڕووحی شه‌یتانین په‌رجو ده‌كه‌ن، ده‌چنه لای پاشاكانی هه‌موو جیهان، تاكو بۆ جه‌نگ كۆیان بكه‌نه‌وه له‌و ڕۆژه مه‌زنه‌ی خودای توانادار به‌سه‌ر هه‌موو شتێک. “ئه‌وه‌تا وه‌ک دزێک دێم! به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی بێ‌دار ده‌بێت و پۆشاكه‌كانی ده‌پارێزێت، نه‌وه‌ک ئابڕووی ببینرێت و به ڕووتی ڕێ بكات”. ئیتر له شوێنێكدا كۆی كردنه‌وه به عیبری پێی ده‌ووترێ “هه‌رمه‌گدون”.
ئاشکراکردن 1:16-16 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
ئینجا لە پەرستگاکەوە گوێم لە دەنگێکی بەرز بوو بە حەوت فریشتەکەی دەفەرموو: «بڕۆن حەوت جامەکەی تووڕەیی خودا بەسەر زەویدا بڕێژن.» فریشتەی یەکەم چوو و جامەکەی خۆی بەسەر زەویدا ڕژاند، جا دومەڵی پیس و ئازاربەخش لەوانە دەرکەوت کە نیشانەی دڕندەکەیان هەڵگرتبوو و کڕنۆشیان بۆ پەیکەرەکەی بردبوو. فریشتەی دووەمیش جامەکەی خۆی ڕژاندە سەر دەریا و وەک خوێنی مردووی لێهات، هەموو زیندەوەرێکی ناو دەریا مردن. فریشتەی سێیەم جامەکەی خۆی ڕژاندە سەر ڕووبار و کانیاوەکان، بووە خوێن. گوێم لە فریشتەی ئاوەکان بوو دەیگوت: «تۆ دادپەروەریت، ئەی ئەوەی هەیە و هەبووە، پیرۆزەکە، چونکە ئاوا حوکمت داوە، چونکە ئەوانە خوێنی پێغەمبەران و گەلی پیرۆزی تۆیان ڕشتووە، تۆش خوێنت پێدان بیخۆنەوە، چونکە شایانی ئەوەن.» گوێم لە دەنگێک بوو لە قوربانگاکەوە دەیگوت: «بەڵێ ئەی خودای پەروەردگاری هەرە بەتوانا، حوکمەکانت ڕاست و دادپەروەرن.» فریشتەی چوارەم جامەکەی خۆی ڕژاندە سەر خۆر و ڕێگە بە خۆر درابوو کە خەڵکی بە ئاگر بسووتێنێت. خەڵک بە گەرمایەکی بەتین سووتان، کفریان بە ناوی خودا کرد، ئەوەی دەسەڵاتی بەسەر ئەم دەردانەدا هەیە، بەڵکو تۆبەیان نەکرد تاکو شکۆداری بکەن. فریشتەی پێنجەم جامەکەی ڕژاندە سەر تەختی دڕندەکە، شانشینەکەی تاریک بوو، خەڵکی شانشینەکە لەتاو ئازار زمانی خۆیان دەگەست. لەتاو ئازار و برینیان کفریان بە خودای ئاسمان کرد بەڵام تۆبەیان لە کردەوەکانیان نەکرد. فریشتەی شەشەم جامەکەی ڕژاندە سەر ڕووباری گەورەی فورات، ئیتر ئاوەکە وشکی کرد، تاکو ڕێگای پاشاکانی ڕۆژهەڵات خۆش بکات. ئینجا سێ ڕۆحی پیسی وەک بۆقم بینی لە دەمی ئەژدیهاکە و دەمی دڕندەکە و دەمی پێغەمبەرە درۆزنەکە دەهاتنە دەرەوە. ئەوانە ڕۆحی شەیتانین کە پەرجوو دەکەن، دەچنە لای پاشاکانی هەموو جیهان، تاکو لەو ڕۆژە گەورەیەی خودای هەرە بەتوانادا بۆ جەنگ کۆیان بکەنەوە. مەسیح دەفەرموێ: «ئەوەتا وەک دزێک دێم! خۆزگە دەخوازرێت بەوەی ئێشک دەگرێت و جلوبەرگەکانی دەپارێزێت، نەوەک ئابڕووی ببینرێت و بە ڕووتی بڕوات.» پاشان ڕۆحەکان لە شوێنێکدا کۆی کردنەوە کە بە عیبری پێی دەگوترێ «هارمەگیدۆن».