ئاشکراکردن 1:15-8
ئاشکراکردن 1:15-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
پاشان نیشانه‌یه‌كی دیكه‌م له ئاسماندا بینی، مه‌زن و سه‌یر: حه‌وت فریشته حه‌وت ده‌ردی پایانیان پێ بوو، چونكه تووڕه‌یی خودا له‌وانه ته‌واو ده‌بێت. پاشان شتێكی وه‌ک ده‌ریای شووشه‌یی تێكه‌ڵ به ئاگرم بینی و ئه‌وانه‌ی دڕنده‌كه و وێنه‌كه‌ی و ژماره‌ی ناوه‌كه‌یان به‌زاندبوو، له‌سه‌ر ده‌ریا شووشه‌ییه‌كه ڕاوه‌ستابوون و ته‌میره‌كانی خودایان پێ‌بوو. په‌سنیی مووشێی به‌نده‌ی خودا و په‌سنیی كاوڕه‌كه‌یان ده‌چڕی، ده‌یانووت: “ئه‌ی په‌روه‌ردگار، خوداوه‌ندی توانادار به‌سه‌ر هه‌موو شتێک، كاره‌كانت مه‌زن و سه‌یرن! ئه‌ی پاشای پارسا‌كان، ڕێگاكانت دادپه‌وه‌ر و ڕه‌وایه. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، كێ له تۆ ناترسێت و ناوت شكۆدار ناكات؟ چونكه تۆ تاقه پارسایت. هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان دێن و كڕنۆشت بۆ ده‌به‌ن، چونكه دادپه‌روه‌ریه‌كانت ده‌ركه‌وتوون”. پاش ئه‌مه سه‌یرم كرد، په‌رستگاكه له ئاسماندا كرایه‌وه كه نشینگه‌ی گه‌واهییه. حه‌وت فریشته‌كه له په‌رستگاكه ده‌رچوون و حه‌وت ده‌رده‌كه‌یان پێ‌بوو، كه‌تانی پاک و پرشنگداریان پۆشیبوو، چه‌ند پشتێنێكی زێڕینیان له سنگ به‌ستبوو. یه‌كێک له چوار بوونه‌وه‌ره‌كه حه‌وت جامی زێڕینی دایه حه‌وت فریشته‌كه و پڕبوون له تووڕه‌یی خودا، ئه‌وه‌ی تاهه‌تایه زیندووه. په‌رستگاكه‌ش پڕبوو له دووكه‌ڵ به شكۆ و توانای خودا، كه‌س نه‌یتوانی بچێته نێو په‌رستگاكه، تاكو حه‌وت ده‌رده‌كه‌ی حه‌وت فریشته‌كه ته‌واو نه‌بوون.
ئاشکراکردن 1:15-8 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
پاشان نیشانەیەکی گەورە و سەیری دیکەم لە ئاسماندا بینی: حەوت فریشتە حەوت دەردی کۆتای‌یان پێ‌بوو، چونکە تووڕەیی خودا لەوانەدا تەواو دەبێت. پاشان شتێکی وەک دەریای شووشەیی تێکەڵ بە ئاگرم بینی و ئەوانەی دڕندەکە و پەیکەرەکەی و ژمارەی ناوەکەیان بەزاندبوو لەسەر دەریا شووشەییەکە ڕاوەستابوون و قیسارەی خودایان پێ‌بوو. سروودی موسای بەندەی خودا و سروودی بەرخەکەیان دەچڕی و دەیانگوت: «ئەی یەزدان، خودای هەرە بەتوانا، کارەکانت گەورە و سەیرە! ئەی پاشای نەتەوەکان، ڕێگاکانت ڕاست و دادپەروەرە. ئەی یەزدان، کێ لە تۆ ناترسێت و ناوت شکۆدار ناکات؟ چونکە تۆ تاقە پیرۆزیت. هەموو نەتەوەکان دێن و کڕنۆشت بۆ دەبەن، چونکە دادپەروەرییەکانت دەرکەوتوون.» پاش ئەوە تەماشام کرد و بینیم لە ئاسماندا شوێنی هەرەپیرۆز لە چادری پەیمان کرایەوە. حەوت فریشتەکە لە پەرستگاکە هاتنە دەرەوە و حەوت دەردەکەیان پێ‌بوو. کەتانی پاک و پرشنگداریان پۆشیبوو و چەند پشتێنێکی زێڕینیان لە سنگ بەستبوو. یەکێک لە چوار بوونەوەرەکە حەوت جامی زێڕینی پڕ لە تووڕەیی خودای هەمیشە زیندووی دا بە حەوت فریشتەکە. پەرستگاکەش پڕبوو لە دووکەڵی شکۆ و هێزی خودا و هەتا حەوت دەردەکەی حەوت فریشتەکە تەواو نەبوون، کەس نەیتوانی بچێتە ناو پەرستگاکەوە.