ئاشکراکردن 6:13-13
ئاشکراکردن 6:13-13 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
ئیتر دەمی کردەوە و کفری بە خودا کرد و جنێوی بە ناوی خودا و نشینگەکەی و دانیشتووانی ئاسمان دەدا. ڕێگەی پێ‌درابوو لە دژی گەلی پیرۆزی خودا بجەنگێت و بیانبەزێنێت، دەسەڵاتیشی پێ‌درابوو بەسەر هەموو هۆز و گەل و زمان و نەتەوەیەکدا. هەموو دانیشتووانی سەر زەویش کڕنۆشی بۆ دەبەن، ئەوانەی ناویان لە پەڕتووکی ژیانی بەرخەکەدا نەنووسراوە، ئەو بەرخەی کە لە دامەزراندنی جیهانەوە سەربڕدراوە. ئەوەی گوێی هەیە، با ببیستێت. ئەگەر یەکێک بۆ ڕاپێچکردن بچێت، ڕاپێچ دەکرێت. ئەگەر یەکێک بە شمشێر بکوژرێت، بە شمشێر دەکوژرێت. ئەم بانگەوازە بۆ دانبەخۆداگرتن و دڵسۆزی گەلی پیرۆزی خودایە. دڕندەیەکی دیکەم بینی لە زەوییەوە دەهاتە دەرەوە، دوو شاخی وەک بەرخی هەبوو، بەڵام وەک ئەژدیها دەدوا. بە تەواوی دەسەڵاتی دڕندەی یەکەمی بۆ ئەو پەیڕەو دەکرد، وای لە زەوی و دانیشتووانی سەری دەکرد کڕنۆش بۆ دڕندەی یەکەم ببەن، کە برینە کوشندەکەی ساڕ‌ێژ ببوو. نیشانەی گەورەی دەکرد، تەنانەت وای دەکرد لەبەرچاوی خەڵک ئاگر لە ئاسمانەوە بێتە خوارەوە بۆ زەوی.
ئاشکراکردن 6:13-13 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئیتر ده‌می كرده‌وه و كفری به خودا كرد و جنێوی به ناوی خودا و نشینگه‌كه‌ی و دانیشتووانی ئاسمان ده‌دا. ڕێگای پێ‌درابوو له دژی پارسا‌كان بجه‌نگێت و بیانبه‌زێنێت، ده‌سه‌ڵاتیشی پێ‌درابوو به‌سه‌ر هه‌موو هۆز و زمان و نه‌ته‌وه‌یه‌كدا. هه‌موو دانیشتووانی سه‌ر زه‌ویش كڕنۆشی بۆ ده‌به‌ن ئه‌وانه‌ی ناویان له سیپاره‌ی ژیانی كاوڕه‌كه نه‌نووسراوه كه له دامه‌زراندنی جیهانه‌وه سه‌ربڕاوه. ئه‌وه‌ی گوێی هه‌یه، با ببیستێت! ئه‌گه‌ر یه‌كێک بۆ ڕاپێچكردن بچێت، ڕاپێچ ده‌كرێت. ئه‌گه‌ر یه‌كێک به شمشێر بكوژێت، به شمشێر ده‌كوژرێت. ئه‌مه بۆ دانبه‌خۆداگرتنی پارساكانه. دڕنده‌یه‌كی دیكه‌م بینی له زه‌وییه‌وه ده‌رده‌چوو، دوو قۆچی وه‌ک كاوڕی هه‌بوو، وه‌ک ئه‌ژدیها ده‌دووا. به ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی دڕنده‌ی یه‌كه‌م بۆ ئه‌و په‌یڕه‌و ده‌كات، وا له زه‌وی و دانیشتووانی سه‌ری ده‌كات كڕنۆش بۆ دڕنده‌ی یه‌كه‌م ببه‌ن، كه برینه كوشنده‌كه‌ی ساڕ‌ێژ ببوو. په‌رجوی گه‌وره ده‌كات، ته‌نانه‌ت وا ده‌كات له‌به‌رچاوی خه‌ڵک ئاگر له ئاسمانه‌وه بێته خواره‌وه بۆ زه‌وی.