ئاشکراکردن 10:12-17
ئاشکراکردن 10:12-17 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
جا گوێم لە دەنگێکی بەرز بوو لە ئاسماندا دەیفەرموو: «ئێستا ڕزگاری و هێز و شانشینی خودامان و دەسەڵاتی مەسیحەکەی هاتووە، چونکە سکاڵاکار لە خوشک و براکانمان، ئەوەی کە شەو و ڕۆژ لەبەردەم خوداماندا سکاڵای لێیان دەکرد، فڕێدرایە خوارەوە. ئەوان بە خوێنی بەرخەکە و بەو شایەتییەی کە دایان، بەسەریدا سەرکەوتن، ژیانی خۆیان خۆشنەویست و پێشوازییان لە مەرگ کرد. بۆیە ئەی ئاسمان و ئەوانەی تێیدا نیشتەجێن، دڵخۆش بن! بەڵام قوڕبەسەر زەوی و دەریا، چونکە ئیبلیس بۆتان دابەزیوە! تووڕەییەکی گەورەی پێیە، چونکە دەزانێت کاتێکی کورتی هەیە.» کاتێک ئەژدیهاکە خۆی بینی فڕێدراوەتە سەر زەوی، ئافرەتەکەی ڕاونا کە کوڕەکەی لێ ببوو. ئافرەتەکە هەردوو باڵی هەڵۆیەکی گەورەی پێدرا تاکو بۆ چۆڵەوانی و شوێنی خۆی بفڕێت و لەوێدا بۆ ماوەی چل و دوو مانگ دوور لە مارەکە بەخێو بکرێت. مارەکەش لە دەمیەوە ئاوێکی وەک ڕووباری بەدوای ئافرەتەکەدا فڕێ‌دا بۆ ئەوەی ئاو بیبات. زەوی یارمەتی ئافرەتەکەی دا، زەوی دەمی کردەوە و ئەو ڕووبارەی قووت دا کە ئەژدیهاکە لە دەمیەوە فڕێی‌دا. ئەژدیهاکە لە ئافرەتەکە تووڕە بوو، چوو لەگەڵ نەوەکانی دیکەی بجەنگێت، ئەوانەی ڕاسپاردەکانی خودا بەجێدەگەیەنن و پابەندن بە شایەتییان بۆ عیسا.
ئاشکراکردن 10:12-17 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
جا ده‌نگێكی مه‌زنم بیست له ئاسماندا ده‌یفه‌رموو: “ئێستا ڕزگاریی و توانا و پاشایه‌تیی خوداوه‌ندمان و ده‌سه‌ڵاتی مه‌سیحه‌كه‌ی هاتووه، چونكه ئه‌و سكاڵاكاره‌ی له براكانمان، كه شه‌و و ڕۆژ له‌به‌رده‌م خوداوه‌ندمان سكاڵای لێیان ده‌كرد، فڕێدرایه خواره‌وه. ئه‌وان به خوێنی كاوڕه‌كه و به وشه‌ی گه‌واهییان به‌زاندییان، تا ئه‌وه‌ی له‌ڕووی مه‌رگیش ژیانی خۆیان خۆشنه‌ویست. بۆیه ئه‌ی ئاسمانان و ئه‌وانه‌ی تیایدا نیشته‌جێن، دڵخۆش بن! به‌ڵام وه‌ی به‌حاڵ دانیشتوانی زه‌وی و ده‌ریا، چونكه ئیبلیس بۆتان دابه‌زیوه! تووڕه‌ییه‌كی گه‌وره‌ی پێیه! چونكه ده‌زانێت كاتێكی كورتی هه‌یه”. كاتێ ئه‌ژدیهاكه خۆی بینی فڕێدراوه‌ته زه‌وی، ژنه‌كه‌ی ڕاونا كه كوڕه‌كه‌ی لێ‌بوو. ژنه‌كه دوو باڵی هه‌ڵۆ گه‌وره‌كه‌ی پێدرا تاكو بۆ چۆڵه‌وانی و شوێنی خۆی بفڕێت، له‌وێدا كاتێک و دوو كات و نیو دوور له ماره‌كه به‌خێو كرا. ماره‌كه‌ش له ده‌میه‌وه ئاوێكی وه‌ک ڕووباری فڕێ‌دا بۆ دواوه‌ی ژنه‌كه، تاكو به ڕووبار هه‌ڵبگیردرێت. زه‌وی یارمه‌تی ژنه‌كه‌ی دا، زه‌وی ده‌می كرده‌وه و ئه‌و ڕووباره‌ی قووت دا كه ئه‌ژدیهاكه له ده‌میه‌وه فڕێی‌دا. ئه‌ژدیهاكه له ژنه‌كه تووڕه بوو، چوو له‌گه‌ڵ نه‌وه‌كانی دیكه‌ی بجه‌نگێت، ئه‌وانه‌ی ڕاسپارده‌كانی خودا ده‌پارێزن و پابه‌ندن به گه‌واهییان بۆ ئیشۆعی مه‌سیح.