جا ده‌نگێكی مه‌زنم بیست له ئاسماندا ده‌یفه‌رموو: “ئێستا ڕزگاریی و توانا و پاشایه‌تیی خوداوه‌ندمان و ده‌سه‌ڵاتی مه‌سیحه‌كه‌ی هاتووه، چونكه ئه‌و سكاڵاكاره‌ی له براكانمان، كه شه‌و و ڕۆژ له‌به‌رده‌م خوداوه‌ندمان سكاڵای لێیان ده‌كرد، فڕێدرایه خواره‌وه. ئه‌وان به خوێنی كاوڕه‌كه و به وشه‌ی گه‌واهییان به‌زاندییان، تا ئه‌وه‌ی له‌ڕووی مه‌رگیش ژیانی خۆیان خۆشنه‌ویست. بۆیه ئه‌ی ئاسمانان و ئه‌وانه‌ی تیایدا نیشته‌جێن، دڵخۆش بن! به‌ڵام وه‌ی به‌حاڵ دانیشتوانی زه‌وی و ده‌ریا، چونكه ئیبلیس بۆتان دابه‌زیوه! تووڕه‌ییه‌كی گه‌وره‌ی پێیه! چونكه ده‌زانێت كاتێكی كورتی هه‌یه”. كاتێ ئه‌ژدیهاكه خۆی بینی فڕێدراوه‌ته زه‌وی، ژنه‌كه‌ی ڕاونا كه كوڕه‌كه‌ی لێ‌بوو. ژنه‌كه دوو باڵی هه‌ڵۆ گه‌وره‌كه‌ی پێدرا تاكو بۆ چۆڵه‌وانی و شوێنی خۆی بفڕێت، له‌وێدا كاتێک و دوو كات و نیو دوور له ماره‌كه به‌خێو كرا. ماره‌كه‌ش له ده‌میه‌وه ئاوێكی وه‌ک ڕووباری فڕێ‌دا بۆ دواوه‌ی ژنه‌كه، تاكو به ڕووبار هه‌ڵبگیردرێت. زه‌وی یارمه‌تی ژنه‌كه‌ی دا، زه‌وی ده‌می كرده‌وه و ئه‌و ڕووباره‌ی قووت دا كه ئه‌ژدیهاكه له ده‌میه‌وه فڕێی‌دا. ئه‌ژدیهاكه له ژنه‌كه تووڕه بوو، چوو له‌گه‌ڵ نه‌وه‌كانی دیكه‌ی بجه‌نگێت، ئه‌وانه‌ی ڕاسپارده‌كانی خودا ده‌پارێزن و پابه‌ندن به گه‌واهییان بۆ ئیشۆعی مه‌سیح.
بینین 12 بخوێنەوە
گوێگرتن لە بینین 12
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: بینین 10:12-17
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان