ئاشکراکردن 5:10-11
ئاشکراکردن 5:10-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌و فریشته‌یه‌ی بینیم له‌سه‌ر ده‌ریا و وشكایی ڕاوه‌ستابوو ده‌ستی بۆ ئاسمان به‌رزكرده‌وه و سوێندی به زیندووی جاویدانی خوارد، ئه‌وه‌ی ئاسمان و زه‌وی و ده‌ریا و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی تیایاندایه ئافراندووه، وتی: “دواكه‌وتنی دیكه نابێت!” به‌ڵكو له‌و ڕۆژانه‌ی فریشته‌ی حه‌وته‌م خه‌ریكه كه‌ڕه‌نا لێ ده‌دات و ده‌نگی لێ دێت، نهێنیی خودا‌ش دێته دی، وه‌ک موژده‌ی به به‌نده پێغه‌مبه‌ره‌كانی دا. ئه‌و ده‌نگه‌ی كه له ئاسمانه‌وه بیستم دیسان قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردم و فه‌رمووی: “بڕۆ سیپاره كراوه‌كه له فریشته ڕاوه‌ستاوه‌كه‌ی سه‌ر ده‌ریا و سه‌ر وشكایی وه‌ربگره”. چوومه لای فریشته‌كه و پێم وت: “سیپاره بچووكه‌كه‌م پێ بده”. پێی وتم: “بیبه و بیخۆ. هه‌ناوت تاڵ ده‌كات، به‌ڵام له ده‌متدا وه‌ک هه‌نگوین شیرین ده‌بێت”. سیپاره بچووكه‌كه‌م له ده‌ستی فریشته‌كه برد و خواردم، له ده‌مم وه‌ک هه‌نگوین شیرین بوو، به‌ڵام كه خواردم هه‌ناوی تاڵ كردم. جا پێی وتم: “ده‌بێت دیسان پێشبینی له‌سه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه و زمان و پاشای زۆر بكه‌یت”.
ئاشکراکردن 5:10-11 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
ئەو فریشتەیەی بینیم لەسەر دەریا و وشکانی ڕاوەستابوو، دەستی ڕاستی بۆ ئاسمان بەرزکردەوە و سوێندی بە خودای زیندووی هەتاهەتایی خوارد، ئەوەی ئاسمان و زەوی و دەریا و هەموو ئەو شتانەی تێیاندایە بەدییهێناون و گوتی: «چیتر کاتەکە دواناخرێت! بەڵکو لە ڕۆژانی پێش لێدانی کەڕەنا لەلایەن فریشتەی حەوتەمەوە، پێش ئەوەی دەنگی کەڕەناکە بێت، نهێنی خودا دێتە دی، وەک چۆن خودا‌ش مژدەی بە بەندە پێغەمبەرەکانی دا.» ئەو دەنگەی لە ئاسمانەوە گوێم لێ‌بوو دیسان قسەی لەگەڵ کردم و فەرمووی: «بڕۆ تۆمارە کراوەکە لە فریشتە ڕاوەستاوەکەی سەر دەریا و وشکانی وەربگرە.» چوومە لای فریشتەکە و پێم گوت کە تۆمارە بچووکەکەم بداتێ. ئەویش پێی گوتم: «بیبە و بیخۆ. گەدەت تاڵ دەکات، بەڵام لە دەمتدا وەک هەنگوین شیرین دەبێت.» ئەوە بوو تۆمارە بچووکەکەم لە دەستی فریشتەکە وەرگرت و خواردم، لە دەممدا وەک هەنگوین شیرین بوو، بەڵام کە خواردم گەدەی تاڵ کردم. پاشان پێم گوترا: «دەبێت دووبارە پێشبینی لەسەر خەڵک و نەتەوە و زمان و پاشای زۆر بکەیت.»