زەبوورەکان 4:91-7
زەبوورەکان 4:91-7 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به باڵی خۆی داتده‌پۆشێت. له‌ژێر باڵه‌كانی په‌نا ده‌گریت و ڕه‌واكه‌ی قه‌ڵغان و شوورایه. نه له تۆقانی شه‌و ده‌ترسیت و نه له‌و تیره‌ی به ڕۆژ ده‌هاوێژرێت. نه له‌و ده‌رده‌ی كه له تاریكی‌دا ڕێده‌كات، نه له‌و ئافاته‌ی به ڕۆژی نیوه‌ڕۆ زیان ده‌به‌خشێت. هه‌زار كه‌س له ته‌نیشتت ده‌كه‌ون. ده هه‌زار له‌لای ڕاستت. به‌ڵام له تۆ نزیک ناكه‌وێته‌وه.
هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 91 بخوێنەوەزەبوورەکان 4:91-7 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بە باڵی خۆی داتدەپۆشێت، لەژێر باڵەکانی پەنا دەگریت و دڵسۆزییەکەی قەڵغان و شوورایە. نە لە تۆقینی شەو دەترسیت و نە لەو تیرەی بە ڕۆژ دەهاوێژرێت، نە لەو دەردەی کە لە تاریکی دێت، نە لەو ئافاتەی بە ڕۆژی نیوەڕۆ زیان دەبەخشێت. هەزار کەس لەتەنیشتت بەردەبنەوە، دە هەزار لەلای دەستی ڕاستت، بەڵام لە تۆ نزیک ناکەوێتەوە.
هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 91 بخوێنەوە