زەبوورەکان 1:91-7
زەبوورەکان 1:91-7 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌وه‌ی له په‌ناگای هه‌ره‌به‌رز نیشته‌جێیه، له سێبه‌ری خودای توانادار ده‌مێنێته‌وه. به په‌روه‌ردگار ده‌ڵێم: “تۆ په‌ناگامی، قه‌ڵامی، خوداوه‌ندی منی پشتت پێده‌به‌ستم”. چونكه له تۆڕی ڕاوچی ده‌ربازت ده‌كات. له ده‌ردی مه‌ترسیدار. به باڵی خۆی داتده‌پۆشێت. له‌ژێر باڵه‌كانی په‌نا ده‌گریت و ڕه‌واكه‌ی قه‌ڵغان و شوورایه. نه له تۆقانی شه‌و ده‌ترسیت و نه له‌و تیره‌ی به ڕۆژ ده‌هاوێژرێت. نه له‌و ده‌رده‌ی كه له تاریكی‌دا ڕێده‌كات، نه له‌و ئافاته‌ی به ڕۆژی نیوه‌ڕۆ زیان ده‌به‌خشێت. هه‌زار كه‌س له ته‌نیشتت ده‌كه‌ون. ده هه‌زار له‌لای ڕاستت. به‌ڵام له تۆ نزیک ناكه‌وێته‌وه.
زەبوورەکان 1:91-7 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەوەی لە پەناگای هەرەبەرز دادەنیشێت، ئەوەی لە سێبەری خودای هەرە بەتوانا دەمێنێتەوە، بە یەزدان دەڵێ: «تۆ پەناگامی، قەڵامی، خودای منی، پشتت پێ دەبەستم.» بێگومان لە تۆڕی ڕاوچی دەربازت دەکات، لە دەرد و بەڵای کوشندە. بە باڵی خۆی داتدەپۆشێت، لەژێر باڵەکانی پەنا دەگریت و دڵسۆزییەکەی قەڵغان و شوورایە. نە لە تۆقینی شەو دەترسیت و نە لەو تیرەی بە ڕۆژ دەهاوێژرێت، نە لەو دەردەی کە لە تاریکی دێت، نە لەو ئافاتەی بە ڕۆژی نیوەڕۆ زیان دەبەخشێت. هەزار کەس لەتەنیشتت بەردەبنەوە، دە هەزار لەلای دەستی ڕاستت، بەڵام لە تۆ نزیک ناکەوێتەوە.