زەبوورەکان 7:90-11
زەبوورەکان 7:90-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه به تووڕه‌یی تۆ له‌ناوچووین و به ڕقی تۆ تۆقین. گوناهه‌كانی ئێمه‌ت له به‌رده‌می خۆت داناوه. شته شاراوه‌كانمان له‌به‌ر ڕووناكی ڕوخسارت. چونكه هه‌موو ڕۆژگارمان به ڕقی تۆ به‌سه‌رچوو. ساڵانی ته‌مه‌نمان وه‌ک هه‌ناسه‌یه‌ک به‌سه‌ر برد. ساڵانی ته‌مه‌نمان حه‌فتا ساڵه یان هه‌شتا ساڵ ئه‌گه‌ر به هێزه‌وه بێت، ئه‌وه‌ی مایه‌ی شانازیش بێت ڕه‌نج و نه‌هامه‌تیه. چونكه به په‌له ده‌ڕه‌وێته‌وه و ئێمه باڵده‌گرێن. كێ هێزی تووڕه‌یی تۆ ده‌زانێت؟ چونكه تووڕه‌یی تۆ ترسێكی زۆر ده‌هێنێ.
زەبوورەکان 7:90-11 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بە هەڵچوونی تۆ لەناوچووین، بە تووڕەیی تۆ تۆقین. گوناهەکانی ئێمەت لەبەردەمی خۆت داناوە، شتە شاراوەکانمان لەبەر ڕووناکی ڕوخسارت. هەموو ڕۆژگارمان بە تووڕەیی تۆ بەسەرچوو، ساڵانی تەمەنمان وەک هەناسەیەک بەسەربرد. ساڵانی تەمەنمان حەفتا ساڵە، یان هەشتا ساڵ ئەگەر بە هێزەوە بێت، ئەوەی مایەی شانازیش بێت ڕەنج و ناخۆشییە، چونکە بە پەلە دەڕەوێتەوە و ئێمە باڵدەگرین. کێ هێزی تووڕەیی تۆ دەزانێت؟ لەبەر ئەوەی تووڕەیی تۆ ترسێکی زۆر دەهێنێ.