زەبوورەکان 10:90-16
زەبوورەکان 10:90-16 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ساڵانی ته‌مه‌نمان حه‌فتا ساڵه یان هه‌شتا ساڵ ئه‌گه‌ر به هێزه‌وه بێت، ئه‌وه‌ی مایه‌ی شانازیش بێت ڕه‌نج و نه‌هامه‌تیه. چونكه به په‌له ده‌ڕه‌وێته‌وه و ئێمه باڵده‌گرێن. كێ هێزی تووڕه‌یی تۆ ده‌زانێت؟ چونكه تووڕه‌یی تۆ ترسێكی زۆر ده‌هێنێ. ئیتر فێرمان بكه ڕۆژانمان بژمێرین، بۆ ئه‌وه‌ی دڵێكی پڕ داناییمان هه‌بێت. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، بگه‌ڕێوه. تا كه‌ی؟ له‌گه‌ڵ به‌نده‌كانت میهره‌بان به. سه‌رله‌به‌یانی له میهره‌بانیه‌كه‌ت تێرمان بكه. تا هه‌موو ڕۆژانی ژیانمان دڵشاد و شادمان بین. دڵشادمان بكه ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و ڕۆژانه‌ی تووشی ناخۆشیت كردین، ئه‌و ساڵانه‌ی كه خراپه‌مان بینی. كرده‌وه مه‌زنه‌كانت بۆ به‌نده‌كانت ده‌ربخه. شكۆمه‌ندیت به‌سه‌ر ڕۆڵه‌كانیان.
زەبوورەکان 10:90-16 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ساڵانی تەمەنمان حەفتا ساڵە، یان هەشتا ساڵ ئەگەر بە هێزەوە بێت، ئەوەی مایەی شانازیش بێت ڕەنج و ناخۆشییە، چونکە بە پەلە دەڕەوێتەوە و ئێمە باڵدەگرین. کێ هێزی تووڕەیی تۆ دەزانێت؟ لەبەر ئەوەی تووڕەیی تۆ ترسێکی زۆر دەهێنێ. ئیتر فێرمان بکە ڕۆژانمان بژمێرین، بۆ ئەوەی دڵێکی پڕ داناییمان هەبێت. ئەی یەزدان، تووڕەییەکەت دابمرکێنەوە! هەتا کەی؟ لەگەڵ خزمەتکارەکانت میهرەبان بە. سەر لە بەیانی لە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت تێرمان بکە، تاکو هەموو ڕۆژانی ژیانمان هەلهەلە لێبدەین و دڵشاد ببین. دڵشادمان بکە ئەوەندەی بۆ ئەو ڕۆژانەی تووشی ناخۆشیت کردین، ئەو ساڵانەی کە خراپەمان بینی. کردەوە مەزنەکانت بۆ خزمەتکارەکانت دەربخە، شکۆمەندیت بەسەر منداڵەکانیان.